ڕۆژنامەی "هەمشەهری" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، گروپێکی نەناسراو لە گەڕەکی "جەوادیە"ی تاران بەشەودا ئاگر لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان بەردەدەن و دەیانسووتێنن.
سەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی جەوادیە بەو ڕۆژنامەیەی وتووە، تاوەکو ئێستا چەندین جارە ڕووداوی لەم شێوەیە هاتۆتە ئاراوە و پێدەچێت هەندێک کەس بیانەوێت بەم کارانە ئاسایشی گەڕەکەکە تێکبدەن.
"مهدی مەجیدی"، فەرماندەی بنکەی پۆلیسی ئەو گەڕەکەش پشتڕاستی کردۆتەوە و وتوویەتی، نزیکەی ٤٨ کاتژمێر پێش ئێستا دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی "نەهری فیروزئابادی" سووتێندران.
فەرماندەی پۆلیسی جەوادیە لەسەر زاری خەڵکی گەڕەکەکەوە وتوویەتی، وادیارە مادەی تەقەمەنی و سووتەمەنیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا ڕژاندووە و پاشان ئاگریان داون.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵی دیکە لەمەڕ بەرد و بلۆک هاویشتن بەرەو ئۆتۆمبێلەکان لە شەقامەکانی تاراندا بڵاوبوبووەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە