دەزگای تۆماری ناو و ناسنامەی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، ساڵی ڕابردوو دایکانی تەمەن ١٠ بۆ ١٩ سال، ٦٩ هەزار و ١٠٣ منداڵیان بووە. لەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە کە هەزار و ٤٧٤ لەو منداڵانە لە دایکانی تەمەن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ هاتوونەتە دونیا.
سەرەڕای ڕەخنەی بەردەوامی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە هەبوونی دیاردەی هاوسەرگیری منداڵان لە ئێران، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئەم ڕەخنەیە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن ئەوەی لە ئێران هەیە جیایە لەو دیاردەیە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دایکانی تەمەن ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵیش لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا ١٩٦ هەزار و ٤٠٢ منداڵیان بەدونیا هێناوە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" لە ڕاپۆرتێکدا پەرژابووە سەر پەرە سەندنی دیاردەی هاوەرگیریی منداڵان لە ئێران و نووسیبووی، پێدەچێت ئەمە بەهۆی سیاسەتە هاندەرانەکانی حکومەت بێت بۆ هەڵکشانی ژمارەی دانیشتووان.
ئامارەکانی دەزگای تۆماری ناو و ناسنامەی ئێران دەری دەخات، کە ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵان لە مانگە کۆتاییەکانی ساڵی ١٤٠٠دا بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە.
ناوەندی ئاماری ئێرانیش پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵان لە دایکانی تەمەن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ لە ساڵی ١٣٩٩دا، لە سەتا پێنجی کۆی ڕێژەی لەدایکبوونی مندڵان بووە لەو ساڵەدا.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، هاوسەرگیریی منداڵان بە سیاسەتێکی کارامە دەزانن بۆ پێشخستنی بەرنامەی گەنجیی ژمارەی دانیشتووان کە لەم دواییانەدا لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە کرا بە یاسا.
یاسای گەنجیی نفووس، مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠ لە پەرلەمانی ئێران پەسندکرا و دواتر لەلایەن "ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور"ی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ پشتڕاست کرایەوە.
ئەم بەرنامەیە یەکەم جار ساڵی ١٣٩٢ لەلایەن "عەلی خامەنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامییەوە پێشنیار کرابوو بەمەبەستی هەڵکشانی ژمارەی دانیشتووانی ئێران.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە