"یوسف نووری"، وەزیری پەروەردە (ئامووزش و پەروەرش)ی کۆماری ئیسلامی دەڵێت، لەسەر فەرمانی "عەلی خامەنەیی" پێداچوونەوە بەسەر هەموو کتێبەکانی وانەدا دەستی پێکردووە.
نووری ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گوڵان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی جێگرانی وەزارەتی پەروەردە پەسندی کردووە کە پێداچوونەوە بەسەر هەموو کتێبەکانی وانەدا بکرێت.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش دە کە ئەم پێداچوونەوەیە بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنە و وتی: "بە فەرموودەی ڕێبەری گەورەمان بابەتە بێکەڵکەکان لە کتێبەکانی وانەدا دەسڕدرێنەوە."
جەختیشی لەوە کردەوە، کە کتێبەکانی وانەی ساڵی داهاتوو بەبێ گۆڕانکاری چاپ کراون و ئەم بەرنامەیە بۆ ساڵی خوێندنی ١٤٠٢ دا جێبەجێ دەکرێت.
پێداچوونەوە و گۆڕینی ناوەرۆکی کتێبەکانی خوێندن لە ئێران لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە ئەو کتێبانە هەر ئێستاش پڕن لە بابەتی ئایدیۆلۆژی، ئەوەش بەتایبەتی لە ساڵی ڕابردوودا ناڕەزایی توندی مامۆستایان و خوێندکارانی لێکەوتۆتەوە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەندێک لە بابەتە سەرەکییەکانی کتێبەکانی وانە لە ئێران گۆڕدراون، بۆ نموونە چەند شعری "نیما یوشیج"، :مهدی ئەخەوان سالس" و "سایە" سڕاونەتەوە، وێنەی کچان لەسەر بەرگی چەند کتێب لابراوە و ناوی "مەولانای ڕۆمی"ش بە تەواوەتی لەو کتێبانەدا لابراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە