ڕۆژی هەینی ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠١، "نیکۆلاس مادۆرۆ"، سەرۆککۆماری ڤەنزوێلا هەر کە پێی نایە تارانەوە و وتی، ئێران و ئەو وڵاتە نەخشەهاوکارییەکی ٢٠ ساڵە واژۆ دەکەن.
سەرۆککۆماری ڤەنزوێلا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سپانیی "هیسپان تیڤی"ی کۆماری ئیسلامی وتی، ڕۆژی شەممە نەخشەیەکی هوکاریی نێوان تاران و ڤەنزوێلا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ واژۆدەکرێت.
مادۆرۆ واژهۆبوونی ئەو نەخشە هاوکارییەی بە دەستپێکی وەرزێکی نوێ لەنێوان ئێران و ڤەنزوێلادا ناوزەد کرد بەڵام ئاماژەی بە ڕیز و وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە نەدا.
وابڕیارە کە نیکۆلاس مادۆرۆ لە گەشتە دوو ڕۆژەکەیدا بۆ ئێران چاوی بە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی لەوانە "ئیبراهیم ڕەئیسی"، سەرۆککۆمار بکەوێت.
ئێران و ڤەنزوێلا لەژێر بایکۆتی ئابووری قورسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان. بەپێی بەڵگەکان، ڤەنزوێلا لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ تازەکردنەوەی پاڵاوگەکانی هاوکاریی لە ئێران وەرگرتووە.
ڤەنزوێلا گەورەترین سەرچاوەی نەوتیی جیهانە، بەڵام بەهۆی بایکۆتەکانی ئەمریکاوە و گەندەڵیی ئابووری، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە سێ ملیۆن بەرمیلەوە گەیشتۆتە ٣٤٠ هەزار بەرمیل لەو وڵاتەدا و بەشێکی بەرچاوی پاڵاوگەکانیشی لەکار کەوتوون.
کۆماری ئیسلامی تەنیا دەوڵەتێکی جیهانە کە بەزنین و گاز هەناردەی ڤەنزوێلا دەکات.
تێبینییەکەت بنووسە