ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١، "فارس"، ئاژانسی هەواڵی سەربە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، یەکێک لە هاکەرەکانی سیستمی شارەوانیی تاران دەستگیر کراوە.
نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا هێرشێکی سایبێری کرایە سەر سیستمی شارەوانیی تاران و بۆ ماوەیەک هەموو خزمەتگوزاریە ئانلاینەکانی ئەو شارەوانییە وەستا.
ئاژانسی هەواڵی فارس ئاماژەی بە ناسنامە و چۆنێتیی دەستگیر کردنی ئەو "هەکەر"ەی باسی دەکات نەداوە، بەڵام بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان لە پەیوەندیدا بووە.
لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی هێرشە سایبەرییەکان بۆسەر دامودەزگاکانی حکومەتی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە.
هەکی بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی کۆماری ئیسلامی، هەکی تابلۆکانی شارەوانی لە چەندین شار و هەکی کامێرای زیندانەکان و چەند لە چالاکییە سایبێرییەکانیکانی ساڵی ڕابردوو بوون.
گروپی سایبێریی "دادپەروەری عەلی" و سازمانی "موجاهدینی خەلق"ی ئێران بەشێک لەو چالاکییانەیان لە ئەستۆ گرتووە.
تێبینییەکەت بنووسە