ڕۆژنامەی "تایمزی ئیسرائیل" ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ ڕایگەیاند، ئاگادارییەک بۆ پرسە و سەرەخۆحشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە کە دەریدەخات "وەهاب فەرامەرزی"، ئەفسەری هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران کوژراوە.
زانیارییەکی ئەوتۆ لەبارەی چۆنێتیی کوژرانی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداراندا لەبەردەست نییە و هیچ کامە لە ناوەندە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.
تایمزی ئیسرائیل نووسیویەتی، تەرمی وەهاب فەرامەرزی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان لە گۆڕستانی شاری مەراغە لەپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بەخاک سپێردراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردووش هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران و کەسێکی سەربە وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی بڵاوبوبووەوە.
ئەو دوو کەسە، عەلی کەمانی"، ئەندامی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران و "محەمەد عەبدوس"، ئەندامی هێزی ئاسمانیی وەزارەتی بەرگری بوون.
پێشتریش چەند ئەندامی پەیوەندیدار بە پرۆژەی ئاسمانی و موشەکیی سوپای پاسداران لە شارەە جیاکانی ئێران کوژراون.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠١، پاسدار "حەسەن سەیاد خۆدایی"، ئەندامێکی سوپای قودس لە چالاکییەکی چەکداریدا کوژرا.
میدیا ئیسرائیلییەکان ئاشکرایان کرد، کە سەیاد خۆدایی جێگری فەرماندەی یەکەی ٨٤٠ی سوپای قودس بووە و یەکێک بووە لە بەرپرسە سەرەکییەکان بۆ تیرۆرەکانی دەرەوەی وڵاتی کۆماری ئیسلامی.
ڕۆژی ٩ی جۆزەردانیش ڕاگەیەندرا، کە "عەلی ئیسماعیلزادە"، ئەندامێکی دیکەی سوپای قودس لە باڵکۆنی ماڵەکەیەوە کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
لەم دواییانەشدا "ئەیوب ئینتیزاری"، ئەندامێکی دیکەی پرۆژەی موشەکی و ئاسمانیی وەزارەتی بەرگریی ئێران بەشێوەیەکی گوماناوی لە شاری یەزد گیانی لەدەست دا. دواتر پارێزگاری یەزد ئەیوب ئینتیزاریی بە "شەهید" ناوبرد.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە