سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستگیر بوونی چوار ئەندامی "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" لە ورمێ، هێشتا چارەنووسیان نادیارە و کەس نازانێ چۆن و لەکوێ ڕادەگیرێن.
هاوسەری "مۆحسن مەزڵوم"، یەک لە پێشمەرگە دەستگیر کراوەکانی کۆمەڵە لەو بارەیەوە بە "ئێڕانوایەر" دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هەوڵی بنەماڵەی دەستگیر کراوان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان بێئەنجام ماوەتەوە و ئیتلاعاتی ورمێ هیچ وەڵامێکی ڕوونی بەدواداچوونەکانی نەداوەتەوە."
هەژیر (محەمەد) فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پێژمان فەتحی سێ ئەندامەکەی دیکەی کۆمەڵەن کە ڕۆژی ١ی گەلاوێژ لەگەڵ مۆحسن مەزڵوم لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات و قەرارگەی حەمزەی سوپای پاسداران لە ورمێ دەستگیر کران.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژی چوارشەمە ٥ی گەلاوێژ بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بانگەشەی ئەوەی کرد، کە دەستگیر کراوان لەلایەن "مۆساد"ـی ئیسرائیلییەوە ئەرکدار کرابوون بۆ "تەقاندنەوەی ناوەندێککی هەستیاری پیشەسازیی بەرگریی ئێران."
وەزارەتی ئیتلاعاتی هەروەها "عەبدوڵا موهتەدی"، سکرتێری گشتیی ئەو حزبەی تۆمەتبار کردووە بە بەڕێککەوتن لەگەڵ مۆساد بۆ دیاری کردن و ناردنەوەی ئەو چەند پێشمەرگەیە بۆ ناوخۆی ئێران.
کۆمەڵە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەم تۆمەتانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی بە بێبنەما زانی و ڕایگەیاند ئەو چەند ئەندامەی کۆمەڵە بە مەبەستی بانگەشە بۆ حزبەکەیان چوونەتە سنووری ورمێ نەک بۆ چالاکیی چەکداری.
هاوسەری مۆحسن مەزڵووم لە لێدوانەکەیدا بۆ ئێرانوایەر تۆمەتەکانی ئیتلاعاتی ئێرانی بە هەوڵێک زانی بۆ "سیناریۆسازی" لەدژی دەستگیر کراوان و ئەمەشی بە هەوڵێکی نیگەرانکەر زانی.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە