close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کۆرۆنا لە ئێران؛ لەڕۆژێکدا ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا

۱۵ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆرۆنا لە ئێران؛ لەڕۆژێکدا ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی ئێران لەسەر هەڵکشانی ژمارەی قوربانیان و شارە سوورەکانی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا هۆشداریی دا و ئاشکرای کرد، لەماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو ٦١ کەس بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەندراوی ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژیدا ئاشکراشی کرد، سێ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لەماوەی ئەم  ٢٤ کاتژمێرەدا تۆمار کراوە.

بەپێی ئەو ئامارانە، ژمارەی کۆی گیان بەختکردووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ١٤٢ هەزار و ٣٩٨ کەس و ژمارەی تووشبووانیش لە حەوت ملیۆن و ٤٣٥ هەزار کەس تێپەڕی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چاودێرانی سەربەخۆ و هەندێک لە بەرپرسانی پێشوی وەزارەتی تەندروستی ئێران تاوەکو ئێستا چەندین جار جەختیان لەوە کردۆتەوە کە ژمارەی ڕاستیی قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا دوو بۆ چوار ئەوەندەی ئامارە فەرمییەکانە.

وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی هەینی ١٤ی گەلاوێژیش ڕایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو شارانەی لە دۆخی سووری کۆرۆنا دان لە ١٢٠ شارەوە بۆ ١٣٠ شار زیادی کردووە.

هەروەها "عەلیڕەزا ناجی" بەرپرسێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی "بەهەشتی"ـی تاران لەسەر هەڵکشانی ڕێژەی طوو بوون و گیان لەدەستدان لە مانگی موحەڕەمدا هۆشداریی دا.

ناجی ڕایگەیاند، کە زیاتر لە ٩٠٪ی تازیەبارانی مانگی موحەڕەم ماسک بەکار ناهێنن و ئەوەشی بە مەترسییەک زانی بۆ هەڵکشانی زیاتری ڕێژەی تووشبووان و قوربانیان لە ڕۆژانی داهاتوودا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لەساڵێکدا ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ هەزار منداڵی ئێرانی بێبەش بوون لە خوێندن

۱۵ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەساڵێکدا ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ هەزار منداڵی ئێرانی بێبەش بوون لە خوێندن