ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١، میدیاکانی ئێران هەواڵی دەستگیربوونی یەک لە بەڕێوەبەرە پلەبەرزەکانی شارەوانیی تارانیان بڵاو کردەوە.
"عەلیڕەزا زاکانی"، سەرۆکی شارەوانیی تاران، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و وتی، ئەو کەسە یەکێک بووە لە بەڕێوەبەرەکانی بەشی مافناسیی شارەوانیی تاران.
زاکانی خۆی بوواردووە لەوەی زانیاریی زیاتر بخاتەڕوو و وتوویەتی وردەکاریی دۆسییەکە پاش ڕوونبوونەوەی زیاتر دەخرێتە بەر دەستی ڕایگشتی.
سەرۆکی شارەوانیی تاران هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد، کە بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی بەیەک لە ئەرکەکانی خۆی دەزانێت.
"مهدی چەمران"، سەرۆکی شۆرای شاری تارانیش لە لێدوانێکدا بۆ تەسنیم وتوویەتی، ئاگای لە دەستگیربوونی کەسێکی وا نییە.
زیادیشی کردووە: "لەسەر ئەم بابەتە پرسیارم لە شارەوانی کردووە، بەڵام هێشتا هیچ کامە لە دەزگاکانی وەڵامنیان نەداومەتەوە."
بەرتیل وەرگرتن لە نێوان بەڕێوەبەرە پلەمامناوەندەکانی شارەوانییەکانی ئێراندا دیاردەیەکی گشتگیرە و چەند دەیەیە ناوبەناو لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا دەبێتە ڕۆژەڤ.
مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، سەرۆکی دەزگای چاودێریی شارەوانی تاران وتبووی، ١٢٠ گەرووی گەندەڵی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەو شارەوانییەدا دۆزراوەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە