close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لەسەتا ١٥ی منداڵانی کوردستان تووشی نەخۆشیی بەدخۆراکین

۲۶ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەسەتا ١٥ی منداڵانی کوردستان تووشی نەخۆشیی بەدخۆراکین

سەرۆکی بەشی خۆراکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان دەڵێت، لەسەتا ١٥ی منداڵانی پارێزگای کوردستان تووشی نەخۆشیی بەدخۆراکین.

بەپێی هەواڵێکی "کوردپرێس"، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ "ئەمین ئەمینی" وتی، ئەم ڕێژەیە بەگوێرەی پێوەری لاوازی لە منداڵانی ئەو پارێزگایەدا حساب کراوە.

ئەمین ئەمینی هەروەها وتوویەتی، دۆخی منداڵانی کوردستان لەڕووی پێوەری باڵاکورتییەوە باشترە، بەجۆرێک کە تەنیا ٣٪یان دەکەونە ژێر ئاستی تێکڕای باڵاکورتی لەو پارێزگایەدا.

سەرۆکی بەشی خۆراکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەشێکی بەرچاوی منداڵان لە کوردستان کێشەی خۆراکیان هەیە و ئەمەش بەواتای کەمبوونی ڕێژەی ڤیتامین و پرۆتیئینە لە خۆراکەکەیاندا.

بەپێی قسەکانی ئەمین ئەمینی، مەترسیی قەڵەوبوونیش کێشەیەکی دیکەی منداڵانە لە کوردستان و ٢٣٪ی منداڵان نزیکن لەوەی تووشی ئەو نەخۆشییە بن.

ئەمین ئەمینی هەروەها تیشکی خستۆتە سەر ئەم بابەتە، کە کاتێک ڕێژەی بەکارهێنانی شیرەمەنی و دانەوێڵە کەم بێتەوە، لە بەرامبەردا ڕێژەی خواردنی پەتاتە و نیشاستە هەڵبکشێت، منداڵان تووشی گەشەی نەگونجاو دەبن، واتە بەس کێشیان بەرز دەبێت و باڵایان بەکورتی دەمێنێتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

فەرەح پەهلەوی: خەڵک داواکاری گەڕانەوەی حکمەتی پەهلەوین و خۆیشم ئامادەم بگەڕێمەوە ئێران

۲۶ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فەرەح پەهلەوی: خەڵک داواکاری گەڕانەوەی حکمەتی پەهلەوین و خۆیشم ئامادەم بگەڕێمەوە ئێران