close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ژنێک لە زەنجان مەلایەکی کوتا کە لەسەر حیجاب هۆشداریی دابوویە

۱۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ژنێک لە زەنجان مەلایەکی کوتا کە لەسەر حیجاب هۆشداریی دابوویە

ئاژانسی هەواڵی "مۆجی ڕەسا" ڕایگەیاند، ژنێک لە شاری "هیدج"ـی سەربە زەنجان مەلایەکی کوتاوە کە لەسەر حیجابی زۆرەملی هۆشداریی داوەتێ.

ئاژانسە مۆجی ڕەسا ناسنامەی ئەو مەلایەی بە "حوجەتولئیسلام فەتاحی" ڕاگەیاندووە و لەسەر زاری ئەوەوە نووسیویەتی: "کاتژمێر شەشی ئێوارەی شەممە ١٢ی خەرمانان تووشی سێ ژنی بێ‌حیجاب بووە و هۆشداریی پێداون تا سەرپۆش لەسەر بکەن."

ئەو مەلایە هەروەها وتوویەتی: "ئەو سێ ژنە گوێیان نەدامێ و دەستیان کرد بە جنێو دان، یەکێکیشیان مستێک و لەقەیەکی پێداکێشام."

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، ژنان لە ئێران چەند جاری دیکەش ڕووبەڕووی هۆشداریی هاوڵاتیانی لایەنگری حیجابی زۆرەملی بوونەتەوە.

"سێپیدە ڕەشنۆ" بەناوبانگترینیان بوو کە ۆژی ٢٥ی پووشپەڕ لەناو ئوتوبوسێکی هێڵی بی‌ئارتی‌دا لە تاران، لەگەڵ ژنێکی لایەنگری حیجاب بەناوی "ڕایەحە ڕەبیعی" شەڕی بوو، هەر ئەو ڕۆژە دەستگیر کرا و پاشان دانپێدانانە زۆرەملییەکانی  تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران پەخش کرایەوە.

ئەو ژنە گەنجە تەمەن ٢٨ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠١ پاش ٤٠ ڕۆژ لە دەستگیر بوونی بە مەرجی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ڕۆژی ٧ی خەرمانانیش پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەک لە شاری شیراز ڕووبەڕووی هۆشداریدانی دوو لایەنگری حیجاب بوبوونەوە، دوو خوشک دەستگیر کران و مۆڵێکیش داخرا.

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دوو بەندکراوی سیاسیی بەلوچ لە زیندانی زاهدان لە سێدار ە دران

۱۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوو بەندکراوی سیاسیی بەلوچ لە زیندانی زاهدان لە سێدار ە دران