ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەر، "زەهرا دۆغان"، هونەرمەند و ڕۆژنامەنووسی فێمینیست، لەکاتی ئەنجام‌دانی پێرفۆرمەنسێکدا بۆ پشتگیریی شۆڕشی ژنان لەئێران لەسەر دیواری باڵیۆزخانەی بەرلینی کۆماری ئیسلامی، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستگیر کرا.
دۆغان لە هەژماری تویتێڕییەکەیدا نووسیویەتی، هێزەکانی پۆلیس خۆی و کامێراڤانەکەی "ئولاش یونس تۆسون" یان دەستگیر کردووە و ڕێگەیان نەداوە پێرفۆرمەنسەکەی بە تەواوی ئەنجام بدات.
Zehra Doğan and journalist Ulaş Yunus Tosun who was filming the action placed in police custody, are released around 3:30 pm. #Berlin #IranProtests https://t.co/JuWv8Xxn9l
— Zehra Doğan (@zehradogan_net) September 26, 2022
زەهرا دۆغان بۆ ئەنجام‌دانی پێرفۆرمەنسەکەی قژ، خوێنی سوڕی مانگانە و خەنەی بەکارهێنا و خۆی لەبارەیەوە نووسی: " ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ن، بۆ ئێمه پیرۆزن. هەر به‌و شتانه‌ش ڕووبەڕوویان ده‌بینه‌وه!"
ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ن, بۆ ئێمه پیرۆزین
— Zehra Doğan (@zehradogan_net) September 26, 2022
به‌و شتانه‌ی ئه‌وان نه‌فره‌تی ده‌كه‌ن, ئێمه به‌و شتانه ڕوو بو ڕوویان ده‌بینه‌وه
ئێمه ته‌نیا نین, له هه‌موو شوێنێكین#مهسا_امینی #Mahsa_Amini https://t.co/S9PnrpjD3w
"ئێمه ته‌نیا نین، له هه‌موو شوێنێكین!"، هونەرمەندی فێمینیست، زەهرا دۆغان بەم ڕەستەیە کۆتایی بە شرۆڤەی خۆی لەسەر پێرفۆرمەنسەکەی هێناوە.
ئەو چالاکە فێمینیستە کوردە لەگەڵ ساڵی ٢٠١٢ لە ئاژانسی هەواڵی ژن (ژنها) دەستی بەکاری ڕۆژنامەنووسی کرد. ساڵی ٢٠١٦ لەسەر نووسین و وێنەکێشانەوە سەبارەت بە هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری "نوسێبین"، دەستگیر و سێ ساڵ زیندانی کرا.
زەهرا دۆغان لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩ لە شاری ئامەدە، لە منداڵییەوە هۆگری هونەری نیگارکێشی بووە، بەڵام دواتر بە ڕۆژنامەنووسی درێژەی بە چالاکییەکانی داوە و ئێستاش وەک هونەرمەند و ڕەخنەگرێکی ڕادیکاڵی فێمینیست لە دەرەوەی کوردستان چالاکی دەکات.
از بخش پاسخ‌گویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە