گۆڤاری "شپیگل" بڵاوی کردەوە، ئاڵمان و هەشت ئەندامیی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا بەنیازن گەمارۆکانی مافی مرۆڤ لەدژی کۆماری ئیسلامی بۆ تاک و دامەزراوەی زیاتر فراونتر بکەنەوە.
ئەم گۆڤارە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیویەتی، بەپێی ئەم پلانە ئەوروپییە، ئەو تاک و دامەزراوە ئێرانیانەی لە سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران و پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا دەستیان بووە بە لیستی گەمارۆکانی یەکێتیی ئەوروپا زیاد دەکرین.
پاکێجی ئەم گەمارۆیانە دەیان پێشنیار لە خۆ دەگرێت و پێشبینی دەکرێت لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەمەی وەزیرانیی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپادا پێداچوونەوەی بۆ بکرێت. ڕێگری کردن لە سەفەر بۆ وڵاتانی ئەوروپی و بلۆک کردنی دارایی ئەم تاک و دامەزراوانە، لە نێو گەمارۆکاندا هەیە.
یەکێتیی ئەوروپا نزیک بە مانگێک لەمەوپێش ١١ تاک و دامەزراوەی بە هۆی ئەوەی دەستاین لە سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا هەبووە، خستبووە نێو لیستی ئەو گەمارۆیانەی کە پەیوەندیان بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤەوە هەیە. پۆلیسی ئەمنیەتیی ئەخلاقی، بەسیجی موستەزعەفین، بنکەی بەرگریی سپای پاسداران، فەرماندەیی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی و حسێن ڕەحیمی، فەرماندەی پۆلیسی پایتەخت، ئەمانە لە لیستی پێشووی گەمارۆکانیی یەکێتیی ئەوروپادا بوون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە