"تەرانە عەلیدوستی"، ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای ئێران کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناسراوە لە پۆستێکدا کە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، بە بێ سەرپۆشی زۆرەملی کاغەزێکی بەدەستەوەیە کە لەسەری "ژن،" ژیان، ئازادی" نووسراوە، پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتییەکانی ژنان و خەڵکی ئێران لە دژی حکوومەت ڕاگەیاندووە.
هەروەها بە بڵاو کردنەوەی ئەم وێنەیە نووسیوویەتی: "غیبت آخر تو، کوچ مرغان صدا، ختم این غائلە نیست!"
خاتوو تەرانە، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا چەندین جار، ڕاشکاوانە لە پەیجەکانی خۆی لە تۆڕه کۆمەڵایەتییەکاندا، پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک کردبوو.
ئەو پێشتر بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆی پەلکە بڕینی سینەماکارانی ژنی فەڕانسەوی، لەوانە "ژوولیێت بینۆوش" لە لەپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا بە ئینگلیسی نووسیبووی، سپاسی هاوڕێیەتی، هونەرمەندان و خوشکانی ئازیزی خۆی دەکات بۆ پشتیوانی کردنەکانیان.
لە حەوتووەکانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە بەرینەکانی خەڵکدا کە زیاتر لە ١٣٠ شاری ئێرانی گرتەوە، زۆربەی هۆنەرمەندان و کەسایەتییە ناسراوەکان و وەرزشکارانی کارامە پشتیوانیان لە ناڕەزایەتییە دژە حکوومەتییەکانی خەڵک کرد.
"کەتایون ڕیاحی"، ئەکتەری ناسروایی سینەمای ئێران، ماویەک پێش بە هۆی بڵاو کردنەوەی وێنەی بێ سەرپۆش و پشتیوانیکردنیی لە ناڕازیان، فەرمانی دەستگیرکردنی یاسایی بۆ دەرکرا، بەڵام توانی خۆی لە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکان ڕزگار بکات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە