سەرۆکی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە دەرکردنی بڕیارنامەی شۆرای بڕیاردەری ئاژانس وتی: ئەم بڕیارە هەڵەیە و وەڵامی توندی ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
هەروەها "محەمەد ئیسلامی" وتی: پێشتر گوتوومانە دەرکردنی بڕیارنامە بە ڕوونی ڕێکارێکی بێ بەرهەمە بۆ پاراستنی گوشارە سەختەکان و یارمەتی لایەنەکانی بەرامبەر نادات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەر بە سپای پاسداران بە ئاماژە کردن بەمەی کە سێ وڵاتی ئەوروپایی و ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە شێوە جیاوازەکانی گوشارهێنان لەوانە دەرکردنی بڕیارنامە و گەمارۆ ڕاهاتوون و ئەم جۆر گوشارانە بێئەنجام دەبێت و دەڵیت: هەموو ئەو بەرنامانەی کە لە بواری نەتەوەییەوە لە لایەن ئێمەوە بەدوادا چوونیی بۆ ئەکرێت بۆ ئاسایش و ئارامیی زۆرتری نەتەوەی ئێرانە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە