close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەردەوام بوونی مانگرتنە سەراسەرییەکان؛ پەیوەست بوونی پەرەستاران بە کامیون‌دارانەوە

۸ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەردەوام بوونی مانگرتنە سەراسەرییەکان؛ پەیوەست بوونی پەرەستاران بە کامیون‌دارانەوە

یەکێتیی ڕێکخراوەکانی کامیون‌داران و شۆفیرانی سەراسەریی ئێران ئەمڕۆ سێ‌شەمە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١، بەردەوام بوونی مانگرتنی کامیون‌دارانی بۆ سێهەمین ڕۆژ ڕاگەیاند. 

هاوکات چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە نیشان دەدات گرووپێک لە پەرەستاران لە تاران بۆ داوا کردنی حەقدەستە پاشکەوتووەکانیان مانیان گرتووە.

ئەم گرتە ڤیدیۆیانە دەری‌دەخەن ئەمڕۆ کامیون‌داران لە شارەکانی شیراز و سنە بۆ سێهەمین ڕۆژە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.

وێنەیەک لە ڕێگای کەمەربەندی ئازادگانی تاران لە کاناڵی تێلێگرامی یەکێتیی ڕێکخراوەکانی کامیون‌داران و شوفیران بڵاو بووەتەوە نیشان دەدات هیچ کامیونێک لەم ڕێگایەدا هات‌چۆ ناکات. 

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو کامیون‌داران لە شارەکانی ئەسفەهان، کاشان، مەرەند، سەقز، بەندەرعەباس، قەزوێن و کرماشان، ڕۆژی یەکشەمە ٦ی سەرماوەز، هیچ جۆرە بارێکیان نەگواستووەتەوە.

یەکێتیی ڕێکخراوەکانی کامیون‌داران و شۆفیرانی ئێران لە تویتەری تایبەتی خۆیان نووسیان  ڕۆژی ٦ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە کامیون‌دارانی شارەکانی سەقز، کرماشان و سنە مانیان گرتبوو.

مانگرتنی کامیون‌داران و شۆفیران لە حاڵێک‌دا بەڕێوە دەچێت کە حکوومەت بۆ پاداشت دانی شۆفیران ڕایگەیاندبوو، "سووتەمەنی نۆژەن کەرەوە" یان پێ‌دەدات.

ئەم مانگرتنانە  بە دوای ئەو ڕاگەیاندنە دێت کە لەلایەن ئەم ڕێکخراوە بڵاو کرایەوە و هەروەها جگە لە کێشە پیشەییەکان، ئاماژە بە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و سەرکوتەکان لە لایەن حکوومەتەوە بە تایبەت لە پارێزگاکانی کوردستان، سیستان‌ و بەلووچستان و شاری ئیزە کراوە. 

لە پیش مانگرتنی کامیون‌داران، کاسبکاران و بازاڕیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەرکوتی خەڵکی ناڕازی  لە دوو مانگی ڕبردوودا مانیان گرتبوو. 

هەروەها گرووپێک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەی "ئیمام خومەینی" لە تاران هاوکات لەگەڵ مانگرتنی کامیون‌داران و کرێکاران لە بڕێک لە  شوێنە پیشەسازییەکانی ئێران دەستیان لە کار کێشایەوە و بە کۆبوونەوە لە بەردەم ئەم نەخۆشخانە‌دا دروشمی: "یە عمرە وعده می‌دن، حق ما رو نمی‌دن" وتەوە.

هەروەها یەکێتیی ئازادی کرێکاران ئەمڕۆ سێ‌شەمە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١، گرتە ڤیدیۆیەکی لە کرێکارانی کۆمپانیای گەندەلەسازی مادکوش لە بەندەر عەباس بڵاو کردووەتەوە کە دەریدەخات کرێکاران دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و لە بەردەم ئەم کۆمپانیایەدا کۆ بوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام داوە.

کۆمەڵگەی بەرهەمهێنانی گەندەلەی سەنگی ئاهەنی مادکوش بەشێکە لە گرووپی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی بەها و دەکەوێتە ناوچەی ئابووری تایبەتی کەنداوی فارسی بەندەرعەباس.

 

.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بانگەوازی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە لایەن ١٥٠ زانکۆی جیهانەوە

۸ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
بانگەوازی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە لایەن ١٥٠ زانکۆی جیهانەوە