"پوریا فاتێحی"، هاوڵاتیی خەڵکی سنە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کراوە.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، پوریا فاتێحی حەوتی سەرماوەزی ١٤٠١، لە "مەیدانی گاز"ی سنە بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری سنە دەستگیر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە کوردەوە لە ئارادا نییە.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد، پوریا فاتێحی سەرباری تێپەڕ بوونی حەڤدە ڕۆژ بەسەر دەستگیر کردنیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سنەوە جگە لە دەستڕانەگەیشتن بە پارێزەر ڕێگەی پێنەداروە پێوەندییەکی کورتی تێلێفۆنیشیی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبێت.
دەستگیر کردنی ئەم هاوڵاتییە کوردە لە حاڵێک دایە کە مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران چۆتە ناو چوارەم مانگی خۆیەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە