"ئەشکان مروەتی"، هاوڵاتیی ناڕازیی خەڵکی سنە لە لاپەڕەی ئینستاگرامییەکەی خۆیدا بڕیاری مەحکووم کردنی بە تۆمەتی موحارب بڵاو کردەوە.
ئەم وەرزشوانە سنەییە لە لاپەڕە ئینستاگرامییەکەی خۆیدا وێنەی بڕیارەکەی دادگای بڵاو کردۆتەوە و لە پۆستێکدا نووسی: "ئاو کە لە سەر گوزەرا چ بستێک بێت چ سەت بست… گیانم نە جارێک بەڵکوو هەزار جار دەکەمە فیدای ئێرانی گیانم… فیدای خەڵکەکەکم!"
ئەم وەرزشوانە کوردە ڕۆژی دووهەمی سەرماوەز لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو.
ئەشکان مروەتی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە سنە هاوکات کرایە ئامانجی فیشەکە جەنگی و ساچمەییەکانی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان و بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازرابوەوە.
ئەم هاوڵاتییە کوردە کە ڕۆژی ٢ی سەرماوەز لە سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو، لە ئێستادا بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە