\
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵ باسی ئاودیو کردنی قاچاخیی نزیک ٢٠٠ تێرمیناڵی پێوەندیی سەتەلایتی ئینتێرنێتیی ستارلینک بۆ ئێران لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە تاکوو ئێستا دەکات.
بەپێی تازەترین ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە تێرمیناڵەکان لە لایەن لایەنگرانی ناوەندێکی مافی مرۆییەوە بۆ بەردەست بوونی بەکاربەرانی ئینتێرنێت لە ئێران نێردراوە.
باس لەوە دەکرێت کە خاوەنی ئەم تێرمیناڵانە کۆمپانیای ئەمریکایی "سپەیس ئیکس"ە کە لە ئێراندا نایاساییە و ژمارەی ئەو ئێرانیانەی کە لە ڕێگەیەوە بە ئینتێرنێتەوە پێوەند دەبن تەنیا بەشێکی زۆر کەمە لەو میلیۆنان بەکارهێنەرانەی ئینتێرنێت کە لە ئێران دان.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە حکوومەت هیچ کۆنتڕۆڵێکی بەسەریانەوە نییە و یارمەتییەکی بەکەڵکە بۆ ئەو ناڕازیانەی دەیانەوێت پێوەندییەکی ئەمینیان بۆ ناردنی وێنەکان و گرتە ڤیدیۆییەکانی ناڕەزایەتییەکانەوە هەبێت.
ئەم ڕۆژنامە ئەمریکاییە لە زمانی ئەو کەسانەوە کە لە ناردنەوەی ئەم ئامێرانەدا بۆ ئێران دەوریان هەبووە، نووسیویەتی: "کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەر هێزەکانی سەرسنووری ئێران باکسێکی خۆڵەمێشی کە ئامارێکی بریقەداری وەک مۆنیتۆری لە ناو وەنێک کە لە سنووری عێراقەوە چووبوە ناو خاکی ئێرانەوە، دۆزیەوە و دوای پرسیار کردن لە شۆفیرەکە، ڕێگەیان پێ داوە بڕوات."
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە یەکێک لە هەوڵە بەرچاوەکان بۆ دەستڕاگەیشتنی ئێرانییەکان بە سەتەلایتی ستارلینک بۆ پێوەندی کردن بە تۆڕی ئینتێرنێتی سەتەلایتی لە لایەن گرووپێک لە چالاکوانانی ئێرانی- ئەمریکایی و خاوەنکارانی بواری تەکنۆلۆژیاوە لە کالیفۆرنیا ئەنجام دراوە. ئەم کەسانە لە یەکەم ڕۆژانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە، پلانیان بۆ هەناردنی ئەم ئامێرانە بۆ ئێران جێبەجێ کردووە.
ئەندامانی ئەم تیمە بە "واڵ ستریت ژوورناڵ"یان وتووە کە هەندێک لە ئامێرەکان لە باکسگەلێکی تایبەت بە کاڵا و کەل و پەلی ناو ماڵدا جێساز کراون و هەندێک جاریش بە شێوەیەکی دیکە واتە لە ڕێگەی بەلەمەوە بۆ بەندەرەکانی ئێران لە خەلیج گوازراونەتەوە یاخود لە ڕێگەی سنووری عێراقەوە بۆ ئێران قاچاخیان پێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکاییە، قاچاخچییەکان بە هۆی مەترسییەکانی ئەم کارە بۆ گوازتنەوەی هەر یەکە لەم ئامێرانە بۆ ئێران بڕی "٦٠٠ دۆلار" حەقدەستیان وەرگرتووە. سەرباری ئەمە، لە ناو ئەم ئامێرە نێردراوانەیشدا نەتیا یەک حاڵتی گێڕاندنەوە ڕووی داوە.
ئەوان هەروەها وتیان کە لە درژەی وەرگرتنی خزمەتگوزارییە سەتەلایتییەکاندا جگە لە نرخی ئامێری ستارلینکەکە خۆی، هەموو مکانگێک ١١٠ دۆلاریش پێویستە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوازری.
ئەم گرووپە کە لە کالیفۆرنیادا جێگیرن، تاکوو ئێستا "دەوری ٤٠ ئامێریان بۆ ئێران ناردووۆتەوە" و بەپێی قسەی یەکێک لە ئەندامەکانی ئەوەندەیتریش لە ئامێرەکانی ستارلینک ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی بنێردرێنەوە بۆ ناوخۆی ئێران.
بە گوتەی یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە، لەگەڵ کۆمەڵێک هەوڵی هاوشێوە کە لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانەوە ئەمجام دەدرێت، هەنووکە پێ دەچێت کە دەوری ٢٠٠ کیت ستارلینک لە ئێراندا هەبێت.
دوو کەس لە ئەندامانی تیمەکەیش وتوویانە کە یەکەم ستارلینک کە لە وەنێکدا جێساز کرا بوو دوای تێپەڕ بوون لە سەرسنوور، ڕادەستی ناڕازیەک لە تاران کراوە: "ئەو [واتە کەسێک کە وەری گرتووە] ئامێرەکەی بردۆتە سەر بانی ئاپارتمانەکەی و بە پایەیەکی کاتییەوە دایبەستووە… و دیشەکەی بە چارشێوەکەی دایلی داپۆشیوە."
دوای لابردنی هەندێک لە بەربەستەکانی هەناردنی خزمەتگوزارییە ئینتێرنێتییەکان بۆ ئێران لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانەدا کۆمپانیای "سپەیس ئیکس" کە خاوەنەکەی ئیلان ماسکە، دەوڵەمەندترین کەس لە جیهاندا، ڕێگەی پێدرا تا خزمەتگوزارییە ئینتێرنێتییە سەتەلایتییەکان بۆ ئامێرەکانی ستارلینکی ساز کراوی ئەم کۆمپانیایە لە ئێران پێشکەش بکات.
ئیلان ماسک، ڕۆژی دووهەمی مانگی ڕەزبەر لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی تویتێکەوە ڕایگەیاند کە ستارلینک بۆ ئێرانییەکان چالاک دەکاتەوە. سپەیس ئیکس لە ئێستادا زیاتر لە یەک میلیۆن هاوبەشی لە سەرانسەری جیهان بە تایبەت ئۆکراین بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی ئینتێرنێتیی سەتەلایتی هەیە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە