"پەرهام پەروەری" پاڵەوانی مەلەوانیی و هاوڵاتی خەڵکی "سقز" کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا بە "موحارب" تۆمەتبار کرابوو، ١٤ی بەفرانبار، لە زیندانی "ئێڤین"ـەوە بۆ زیندانی "تارانی گەورە"[فەشافویە] گوازرایەوە.
سەرەتا ئەم هەواڵە لە لایەن "سروە سوزەنی" دایکی پەرهام، لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بڵاو کرایەوە، بەپێی ئەم هەواڵە و بە وتەی: "مازیار تاتایی" پارێزەری پەرهام پەروەری، ئەم زیندانییە سیاسییه تا ئێستاش تۆمەتی "موحارب"ی لەسەرە و هەوڵەکان بۆ لابردنی مەترسی له سێدارەدانی هیچ کاریگه ڕییەکیان له سەر تۆمەتەکانی ناو دۆسیەکەی نه بووه.
بەپێ زانیارییەکانی "ئێرانوایەر"، تۆمەتەکانی دیکەی پەرهام پەروەری کە لە دۆسیەکەیدا هاتوون "کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ڕژیم"، "شەڕنانەوە" و هەروەها "شێواندنی پلاکی ماشێن" ڕاگەیەندراوە.
لەسێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی دیکە لە ١٧ی بەفرانبار، بە ناوەکانی "سەید محەمەد حوسەینی" و "محەمەدمێهدی کەرەمی"، نیگەرانی بۆ ئەو بنەماڵانە دروست کردووە کە منداڵەکانیان تۆمەتگەلی لەو چەشنە خراوەتە پاڵیان و مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە، هەندێک لەم تۆمەتبارانە لە پارێزەری هەڵبژێردراو بێبەش کراون.
پەرهام پەروەری پاڵەوانی مەلەوانی و هاوڵاتی خەڵکی "سەقز"ە. پێشتر "ئێرانوایەر" لە ڕاپۆرتێکدا هۆکاری دەستگیر کردن و زیندانی بوونەکەی بڵاو کردبووەوە.
پەرهام پەروەری تەمەنی ٢٦ ساڵان و تاقە منداڵی ئەم بنەماڵەیە کە دوای تەواو بوونی خوێندن و خزمەتی سەربازی، تارانی بۆ ژیان هەڵبژاردبوو. ئەو تەنیا چەند مانگ پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، لە کۆمپانیایەکی تایبەتیدا دامەزرابوو و سەری بە کار و ژیانە سەربەستەکەی خۆیەوە قاڵ بوو. ئەو لە لقی ورزشی مەلە کردندا چەندین پاڵەوانیی لە ئاستە جیاوازەکاندا بە دەست هێناوە و هەروەها ڕاهێنەری مەلەوانییە، هەندێک لە مەلەوانانی شاری سەقز لەو باوەڕەدان ئەگەر پارێزگای کوردستان لە بەشی مەلەوانی لە ئاستی سەراسەریدا قسەیەکی بۆ وتن بێت ئەوە بەهۆی پەرهام پەروەری بووە.
بەپێی زانیارییەکانی "ئێرانوایەر" لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، لە شەوەکانی مانگی خەزەڵوەر، کاتێک پەرهام لە شوێنی کارەکەی دەگەڕتەوە بۆ ماڵەوە، بە ماشێنەکەی کە پلاکی سقزی پێوە بووە دەگاتە شوێنی ناڕەزایەتییەکان و لەگەڵ هێزەکانی سەرکوتدا بەرەو ڕوو دەبێتەوە کە خەریکی شکاندنی سەیارەکان بوون. هێزەکانی سەرکوت پەرهامیان لە سەیارەکەی کێشاوەتەوە دەرەوە و دەستگیریان کردووە.
"مەزهەر پەروەری" باوکی پەرهام، ٤٠ ڕۆژ دوای دەستبەسەر بوونی کوڕەکەی ، ڕایگەیاندبوو کە ئەم زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی "موحارب" مەحکووم کراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە