"دانیال مەسونی" چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بە شاری سەقزە، و لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێراندا بۆ جاری دووهەم دەستگیر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "ئێرانوایەر"ی ڕاگەیاندووە، پێشتر دانیال مەسونی لە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، دەستگیر کرابوو و پاش چەند ڕۆژ ئازاد کرابوو. بەڵام مۆبایلەکەی لە لایەن ئەو ناوەندەوە ڕاگیراوە و پێی نەرداوەتەوە.
ئەم نووسەرە تەمەن ٢٥ ساڵە، حەوتووی ڕابردوو دوای ئەوەی لە لایەن ناوەندی دادوەرییەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی مۆبایلەکەی بانگهێشت کرا بۆ جاری دووهەم دەستگیر کراوەتەوە.
بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، لە دەستبەسەر بوونی پێشودا دانیال دانی بە هیچ شتێکدا نەناوە و لە ئەنجامدا دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەڵام ڕۆژی پێنجشەمە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠١، بۆ جاری دووهەم لە لایەن ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستگیر کرایەوە.
دانیال مەسونی نووسەر و چالاکی فەرهەنگییە و ڕۆمانێکی بە ناوی "ئێوارە گوڵ" بڵاو کراوەتەوە و دوو کتێبی دیکەی لە ژێر چاپدایە.
شایانی باسە دانیال چالاکی کرێکارییە و چەند جار لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو هاتووە و سەری زیانی پێ گەیشتووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە