حامید ئیسماعیلیون کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر قسەکانی باوکی "هومەن عەبدوڵاهی"، یەکێک لە گیان بەختکردوانی ناڕەازایەتییە سەراسەرییەکانی سنە کە ئەو و گەوهەر عیشقی وەک سەرنموونەی دادگەری ناساندبوو و نووسی کە ئێمە بکوژان دەخەین و دادگاییان دەکەین.
حامید ئیسماعیلیون لە توویتەرەکەی خۆیدا نووسی: "باوکی هومەن عەبدوڵاهیی ئازیز، براکەم، هەر وەک باست کرد ئێمە چەکێکمان نییە جگە لە زمانەکەمان."
ئەو لە درێژەدا دەڵێت: "ئێمە بکوژان دەخەین و سبەی ڕۆژ دادگاییان دەکەین. سپاس کە لە بیری ئێمەدا بوویت. یادی هومەن و هەموو گیان بەختکردوانی نیشتمان لە دڵمان دایە. بژی کوردستان ، بژی ئێران."
هومەن عەبدوڵاهی، گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی سنە کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و لە سێهەمین شەوی ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنەکانی ١٤ تا ١٦ی سەرماوەز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرکوت گیانی لە دەست دا.
ئەمڕۆ دووشەمە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی خەڵکی سنە و گوندی حەسەناوا بە ئامادە بوون لەسەر مەزارکەی یادی ئەم گیان بەختکردووەیان بەرز ڕاگرت.
فەرشید عەبدوڵاهی باوکی هومەن عەبدوڵاهی لە لێدوانێکدا جگە لە جەخت کردنەوە لەسەر دادگەری ڕوو لە حکوومەت و دەست و پێوەندەکانی وتی: "ئێمە سەرمان بەرزە و ئێوە سەرتان شۆڕ، ڕۆژێک دێت کە لە ڕووتان نایە لێرە بژین، باشترە خۆتان بە زمانی خۆش بار بکەن و بڕۆن چونکە ئێمە وەک ئێوە خوێنڕێژ نین، مەهێڵن دایکەکانتان جەرگیان بسووتێت."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە