"کوردپا" ڕۆژی سێشەمە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند "هەستی حوسەینپەناهی" قوتابی خەڵکی دێولان کە چبووە کۆماوە، بۆ بینایەکی دەوڵەتی لە سنە گوازراوەتەوە.
هەستی حوسەینپەناهی، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵان، لە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە کاتی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان چووە کۆماوە و لە ئێستادا پزیشکەکان بێهیوا بوون لە چاک بوونەوەی.
بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا" بنەماڵەی هەستی "لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان زۆریان لێکراوە لە قورچیاوە بچنە بینایەکی دەوڵەتی لەسنە و بۆیان نییە لەگەڵ هیچ کەسێکدا پێوەندییان هەبیت."
ئەم ڕاپۆرتە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئاستی وشیاری ئەم قوتابییە تەمەن ١٦ساڵانە لە ژێر پێنج دایە بەڵام بە هۆی ئەوەی "چاو دەتروکێنێت"، بنەماڵەکەی بێهیوا بوونی پزیشکەکانیان قبوڵ نەکردووە.
پێشتر کاناڵی شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لەسەر دۆسیەی پزیشکی هستی دەستیان کەوتبوو، هۆکاری چوونە کۆمای ئەم قوتابییەیان "لێدانی ڕاستەوخۆ لەسەری" ڕاگەیاندبوو.
"کوردپا" لە ڕاپۆرتەکەیدا وردەکاری زیاتری لەسەر هۆکاری چوونە کۆمای هەستی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی ئەو لەگەڵ چەن قوتابی دیکەدا ڕۆژی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە لایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە و حیراسەت بانگهێشت کراون و پێیان وتراوە بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆیەی لەبەر دستماندایە ئێوە لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداریتان کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دوای ئەم بانگهێشت کردنە، هێزەکانی حیراسەت بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئەم قوتابیانەیان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە و لێیان داون و کوتاویانن.
لە ئەنجامدا لە کۆتایی کاتی قوتابخانەدا، قوتابیان "بە حاڵەتی نائاسایی و بە گریانەوە" گڕێندرابوونەوە بۆ قوتابخانە. بەڵام لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، دوای ئەوەی هەستی ئاگادار دەبێتەوە ماشێنی هێزە ئەمنییەتییەکان دوایان کەوتوون، "لە کاتێکدا ماشێنەکە لە حاڵی ڕۆیشتندا دەبێت بە خێرایی خۆی هەڵدەداتە خوارەوە."
شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان، لە زاری سەرچاوە خۆجییەکانەوە، ئەمە بە سیناریۆی هێزە ئەمنییەتییەکان دادەنێت کە بەسەر بنەماڵەی هەستیدا سەپاندوویەتی و نووسی: "ناوەنده ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە باوکی هەستی کردووە، و پێیان وتووە نابێت هیچ زانیارییەک لەسەر ئەم بابەتە بڵاو بکاتەوە بەڵام دایکی دەڵێت لە قوتابخانە بە باتۆم لێیان داوە و نیشانەکانی بە سەریو دیار بووە."
لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە کە لە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١، و دوای کوشتنی حکوومەتی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە گرتوخانەی گەشتی ئیرشادی تاران دەستی پێکرد، کۆمەڵێک هەواڵ و ڕاپۆرتی زۆر لەسەر هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان بڵاو کرایەوە.
لە کاتی ئەم هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بریندار، دەستگیر و ڕادەستی ناوەندەکانی ئیسڵاح و تەربیەت کراون.
لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەدا ٥٢٩ کەس کوژراون کە ٦٤ کەس لەم کوژراوانە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵدا بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە