ناسر کەنعنانی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، لێدوانی ڕاوێژکاری ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی کۆماری ئۆکراین سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر دامەزراوە نیزامییەکانی ئەسفەهانی بە گوماناوی ناوبرد هەروەها وەزارەتی دەرەوە بۆ ڕوونکردنەوەی "خێرا و فەرمی" بانگهیشتکردنی کارداری ئۆکراینی لە تاران ڕاگەیاند.
میخائیلۆ پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری زێلینسکی، سەروک کۆماری ئۆکراین، هێرشی بۆ سەر دامەزراوە نیزامییەکانی ئەسفەهانی بە "شەوی تەقینەوە لە ئێران" ناوزەد کرد و هەروەها بە ئاماژە کردن بە هاودەستی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ڕووسیە بۆ شەڕ لە دژی ئۆکراین نووسیبووی: "ئۆکراین هۆشداری پێدابوون"
پۆدۆلیاک لە تویتەری خۆیدا نووسی: "لۆژیکی شەڕ بێبەزەیی و کوشندەیە، تێچووی زۆر دەخاتە سەر بکەران و هاودەستانی، ترس لە فیدراسیۆنی ڕووسیە - کۆکردنەوەی بەرفراوانی هێزەکان، پەدافەندی مووشەکی لە مۆسکۆ، درووست کردنی سەنگەر ١٠٠٠ کیلۆمەتر ئەولاتر، ئامادەکردنی پەناگەی بۆمب. شەوی تەقینەوە لە ئێران - لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، پاڵاوگەکانی نەوت. ئۆکراین هۆشداری پێدابوون."
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، هەڵوێستی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماریی ئۆکراینی بە "دوژمنکارانە، هاندەرانە و گۆماناوی" وەسف کرد.
"کۆماری ئیسلامیی ئێران مافە ڕەوا و یاساییەکانی خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر ئەو لایەنانەی کە بەشدارییان لە کردەوەی دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کردووە، دەپارێزێت."
هەروەها نوور نیوز، ماڵپەڕی سەر بە شۆرای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران تویتی ڕاوێژکاری زێلینسکی بە ئاماژەیەک بۆ "ڕێکاری هاوبەش"ی ئۆکراین و ئێسرائیل لە "هەڕەشەی ئەمنییەتی ئێران" زانی.
ئەم ماڵپەڕە نووسیویەتی: "ئەگەر حکوومەتی ئۆکراین بە فەرمی بێتاوانی خۆی ڕانەگەیەنێت، پێویستە ئامادەبێت دەرئەنجامەکانی ئەم هەڵوێستە نابەرپرسیارانەیەی قبووڵ بکات."
لە مانگی خەزەڵوەر، ڕاوێژکاری زێلینسکی داوای هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی ئێرانی کردبوو، ئەمەش کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێکەوتەوە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئۆکراین، ئێران لانیکەم ١٧٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕادەستی ڕووسیا کردووە، کە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانی مەدەنی، لەوانە تۆڕی کارەبای ئەم وڵاتە و هەروەها شوێنەکانی نیشتەجێبوون بەکار هێنراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە