هەواڵدەریی "میزان"ی سەر بە دەزگای داد، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە "عەلی خامنەیی" ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر پێشنیارەکەی دەزگای داد بۆ "بەخشین و کەمکردنەوەی سزای دەیان هەزار کەس لە تۆمەتباران و سزادراوان"ی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە کاردانەوەدا ئەم بەخشینەی بە فریودەرانە و پروپاگاندا ناودێر کردووە.
بەرپرسانی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامارێکی وردی لە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە پێوەندیدا بە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی چەند مانگی ڕابردوو لە ئێراندا دەستگیرکراون و سزا دراون نەخستۆتە ڕوو، بەڵام ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە دەستگیر کردنی زیاتر لە ١٨ هەزار هاوڵاتی دەکەن.
سەرۆکی دەزگای داد لە نامەکەی خۆیدا سەبارەت بە "مەرجەکانی بەخشین و کەم کردنەوەی سزای تۆمەتباران و تاوانبارانی ڕووداوەکانی ئەم دوایانە" نووسیویانە کە "نەبوونی تاوانی سیخوڕی لە قازانجی بیانییەکان، نەبوونی پێوەندیی لەگەڵ کارگێڕانی سێرڤیسە زانیارییە بیانییەکان، نەبوونی تاوانکاریی کوشتن و بریندار کردنی بەئانقەست، نەبوونی کاری تێکدەرانە و ئاگردانی دامودەزگا دەوڵەتی و سەربازی و گشتییەکان و نەبوونی داواکار یان باگەشەکاری تایبەتی" مەرجەکانی ئازادی یان کەم کردنەوەی سزای ناڕازییە دەستگیر کراوەکانە.
ئەم مەرجە لە حاڵێک دایە کە لە نەبوونی دادڕەسییەکی دادپەروەرانە و پارێزەری بەرگریکاری دیاری کراو، دەستی ناوەندە ئەمنییەتی و قەزاییەکان بۆ خستنەپاڵی هەر جۆرە تۆمەتێک لەوانە ئەم تۆمەتانە بە دژی دەستگیر کراوەکان ئاوەڵا بووە.
هەروەها بەپێی ئەو مەرجە دیاری کراوانە، سزادراوانی دادگای گشتییەکان و شۆڕش و دزگای دادی هێزە چەکدارەکان، دەبێت بەشێک لە سزاکانی زیندان کە بە دژیان دەرکراوە تا ڕۆژی بیست و دووهەمی ڕێبەندان تێپەڕ کردبێت.
هەروەها "سادق ڕەحیمی"، جێگری دەزگای داد کە "بەرپرسیارێتیی کۆ کردنەوە، ئامادەکاری و دارشتنی لیست و پێوەرەکانی بەخشین بۆ سەرۆکی دەزگای دادی لە ئەستۆیە"، وتوویەتی ئەو کەسانەی کە پەشیمان نەبوونەتەوە یاخود بەڵێنی نووسراوەیان واژۆ نەکردووە "بەخشینی تاوان نایان گرێتەوە."
ئەو هەڕەشەی کردبوو ئەگەر کەسانێک کە پەشیمان بونەتەوە و بە بەڵێن ئازاد کراون لە داهاتوودا بەپێچەوانەی بەڵێنەکانی خۆیان بجووڵێنەوە "بازنەی بەخشین بەرامبەر بەوان تەسک و داسەپاندنی سزایش بەسەریاندا تووندتر دەبێت."
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە کاردانەوە بەم مانۆڤرەی حکوومەت سەبارەت بە دەستگیر کراوەکانی ناڕەزایەتییەکان، ئەمەی بە پروپاگاندا و درۆزنانە زانیوە.
#عفو_ریاکارانه معترضان به دست علی خامنهای یک اقدام تبلیغاتی است. آنان از حق خود برای اعتراض استفاده کردهاند و بازداشت و احکامشان وجاهت ندارد. نهتنها تمام معترضان باید بدون قید و شرط آزاد شوند، بلکه در راه اجرای عدالت، محاکمه آمران و عاملان سرکوب، یک حق همگانی است.#مهسا_امینی pic.twitter.com/tLos8VCNKR
— Iran Human Rights (IHR NGO) (@IHRights) February 5, 2023
ئەم ڕێکخراوە بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەمەی کە ناڕازیان لە مافی خۆیان بۆ ناڕەزایەتی کەڵکیان وەرگرتووە و دەستگیر کردن و سزاکانیان شایستە و شیاو نییە. وتوویەتی "نەک هەموو ناڕازیان دەبێت بەبێ مەرج ئازاد بکرێن، بە ڵکوو لە ڕێگای بەڕێوە بردنی دادپەروەری، محاکمەی بڕیاردەران و کارگێڕانی سەرکوت، مافێکی گشتییە."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە