close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

داواکاری سزادان بۆ فەرزاد و فەرهاد تەهازادە: بە تۆمەتی موحارب و ئەفسادفیلئەرز

۲۲ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
داواکاری سزادان بۆ فەرزاد و فەرهاد تەهازادە: بە تۆمەتی موحارب و ئەفسادفیلئەرز

هەواڵدەریی مافی مرۆڤی هرانا باسی لە دەرکردنی داواکاریی سزادانی فەرهاد و فەرزاد تەهازادە، دوو برای دەستگیر کراو لە ناڕەزایەتییەکانی شنۆ بە تۆمەتگەلی "موحارب و ئەفسادفیلئەرز" کردووە.

فەرزاد تەهازادە ڕۆژی ۳ی ڕەزبەر و براکەی فەرهاد ڕۆژی ۲۲ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستگیر کران. 

بەپێی هەواڵی هرانا، داواکاری سزادانی ئەم دوو تۆمەتبارە ڕەوانەی لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ کراوە. 

هرانا لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیویەتی فەرهاد و فەرزاد ماوەیەک لەمەوپێش لە دۆسیەیەکی هاوبەش‌ ببلەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی هێمن شاهی، لەسەر تۆمەتەکانی "موحارب و ئەفسادفیلئەرز" لە لایەن لقی شەشی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ورمێ تۆمەتەکانیان یەکلایی کراوەتەوە. 

ئەم سەرچاوە وتوویەتی مەسعوود شەمس‌نژاد و ساڵح نیکبەخت، پارێزەرانی هەڵبژێردراوی فەرهاد و فەرزادن، بەڵام ئەم پارێزەرانە تا چەند ڕۆژ لەمەوپێش ڕێگەی خوێندنەوە و دەست‌ڕاگەیشتن بە دۆسیەی تۆمەتبارەکانیان نەبووە. 

لە مانگی سەماوەزی ئەمساڵ‌دا و هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی لەسێدارەدانی موحسین شکاری و مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدانی فەرهاد و فەرزاد تاهازادە هۆشداریان دابوو.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەڕێوەچوونی سارد و سڕی ڕێ‌وڕەسمی ٢٢ی ڕێبەندان: نمایشی مووشەک و فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان...

۲۲ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەڕێوەچوونی سارد و سڕی ڕێ‌وڕەسمی ٢٢ی ڕێبەندان: نمایشی مووشەک و فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان و هاک بوونی کاناڵی خەبەر