close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هاوڵاتیەک بە گومانی نووسینی دروشم لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەقزەوە کوژرا

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ماڵپەڕی "هەنگاو"، شەوی شەمە ۲۹ۍ ڕێبەندانی ۱٤۰۱، ڕایگەیاند گەنجێک بە ناوی "موختار فەتحی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگی هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری سەقز کوژراوە.
ماڵپەڕی "هەنگاو"، شەوی شەمە ۲۹ۍ ڕێبەندانی ۱٤۰۱، ڕایگەیاند گەنجێک بە ناوی "موختار فەتحی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگی هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری سەقز کوژراوە.

ماڵپەڕی "هەنگاو"، شەوی شەمە ۲۹ۍ ڕێبەندانی ۱٤۰۱، ڕایگەیاند گەنجێک بە ناوی "موختار فەتحی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگی هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری سەقز کوژراوە. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێک‌دا ئەم گەنجەیان کوشتووە کە لە نزیک ماڵی باوکی بووە و لەگەڵ دوو هاوڕێیا لە ناو ماسێنەکەی ئەودا بوون، و بە "گومانی نووسینی دروشم لەسەر دیوار"، بە فیشەکی جەنگی کراوەتە ئامانج. 

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە دوای کوژرانی ئەم گەنجە، بنەماڵەکەی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە هەڕەشەیان کراوە. 

هەنگاو لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیویەتی: "ماشێنێکی گەشتی سەر بە بنکەی پۆلیسی ۱۲ی سەقز، لە تەنیشت ئەو ماشێنەی کە موختاری تێدا بوو ڕاوەستا و یەکێک لە هێزە چەکدارەکان دابەزیی و لە مەودایەکی دوو مەتریەوە، دەستی کرد بە تەقە کرن لە موختار. 

ئەم کەسە ئاگادارە جەختی کردووەتەوە کە موختار فەتحی، "لەو کاتەدا و دوای ئەوەی فیشەک بەر ملی کەوت" گیانی لەدەست دا و ماشێنی گشتی هێزە ئێنتیزامییەکان بە خێرایی ئەو شوێنەی بەجهێشتووە. دوای ڕووداوەکە لە لایەن خەڵکەوە پێکەری ئەم کوڕە گەنجە بۆ نەخۆشخانەی شیفا لە سەقز گوازراوەتەوە. 

ئەم سەرچاوەیە لەسەر چۆنیەتی هەڕەشە لە بنەماڵەی ئەم گیانبەخت کردووە وتوویەتی: "ناوندە حکوومەتییەکان ڕایانگەیاندووە موختار فەتحی لە شەوانی ڕابردوودا دروشمی نووسیوە و دەستنیشان کراوە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر بە بنەماڵەکەیان وتووە ئێمە بە هەڵە تەقەمان لێ‌کردووە و هەڕەشەیان لەو بنەماڵەیە کردووە کە نابێت لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ میدیاکان قسە بکەن."

موختار فەتحی خێزاندار بوو و لە حاڵێک‌دا لە لایەن هێزە سەکوتگەرەکانەوە کوژراوە کە هاوسەکەی لە دوایین مانگەکانی دووگیانی‌دایە و ئەوان چاوەڕێی لە دایک بوونی منداڵەکەیان بوون. 

تەقە کردنی کوێرانەی هێزە ئینتزامی و ئەمنییەتییەکان لە ئێران بەردەوام بووتە جێگەی مشتوومڕ. ژمارەیەکی زۆڕ منداڵ و کەسی بێ‌تاوان بە هۆی ئەم هەوڵە نایاساییەوە لە لایەن هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانەو کوژراون و هەروەها سەبارەت بە موختار فەتحی، شایەتحاڵان جەختیان کردووەتەوە هێزەکانی گەشتی ئێرشادی سەقز بەبێ ڕاگەیاندنی "پێشوەخت"، تەنانەت لە پێیان نەداوە و بە مەبەستی کوشتن تەقەیان لێ‌کردووە.

موختار فەتحی خەڵکی گوندی دەرەویان  و دانیشتووی شاری سەقز زێدی "ژینا (مهسا) ئەمینی" بوو.

دوای ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان کە دوای کوژرانی ئەم کچە گەنجەی خەڵکی سەقز لە گرتووخانەی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد لە تاران ڕووی دا، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ناڕازی بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کوژراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرت کە لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هرانا" بڵاو کراوەتەوە تا ئێستا ٥۲۹ کەس لە کاتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" کوژراون کە لەم ژمارەیه، ۷۱ کەسیان منداڵی ژێر تەمەن "۱٨ ساڵ" بوون.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کۆنفرانسی موونیخ‌ بە ئامادەبوونی دژبەرانی کۆماری...

۲۹ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کۆنفرانسی موونیخ‌ بە ئامادەبوونی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی