لە سەروبەندی ٨ی مارس، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافی ژنان لە ناوخۆی وڵاتەوە بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی خەباتی ساڵانی ڕابردووی ژنان لە سەردەمی مەشروتەوە تا ئەمڕۆ، و پەیوەستبوونی بە بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"کردووەتەوە و لیستی داواکارییەکانیان بڵاو کردەوە.
نووسەرانی ئەم ڕاگەیەندراوە ڕووداوەکانی شەش مانگی ڕابردوو کە لەدوای کوژرانی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" لە ئێران ڕوویی داوە، بە "سەمفۆنیایەکی شکۆمەند لە خەبات و بوێری" وەسف کردووە و "خولیایی ڕزگاری، سەمای ئازادی، شەکانەوەی پەلکەکان لە بادا، دەستانی لێکهەڵپێکراو، گۆرانی جیهانی "برای" پەشیمانییەکان، خۆشی و هیوا بۆ خواستەکان"یان، بە بەرهەرمی هەوڵەکانی خۆیان زانیوە.
هەروەها بە ئاماژە کردن بە سۆز و هاوڕێیەتی جەماوەری خەڵک لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ئەم بزوتنەوەیە و ئامادەیی بەرینی خەڵک لەگەڵ لێقەوماوانی ئەم ڕۆژانەدا نووسیویانە: "ئێمە مانایەکی نوێمان بەخشییە "سەربەداران"، بەسەماکردنەوە لە بەردەم پەتی سێدارە بانگهێشتمان کردن بۆ شایی گێڕان و گۆرانی خوێندن و لەسەر ئارامگەی ئازیزان بە دڵتەنگییەوە سەمامان کرد. ئێمە لەم چەند مانگەدا وەها سەرخۆش ژیاین کە ساڵەها بوو بەم چەشنە نەژیابووین و وەها تازیەبار بووین کە تاکۆتایی ئازارەکەی لەگەڵماندا دەمینێتەوە. خەونی جیهانێکی باشتر کە بە ڕاست وەرگەڕا و خولقاندنی کۆمەڵێک دیمەنی مێژوویی کە ئەگەر لە ٨ی مارس زیاتر نەبووە بەڵکوو کەمتر نییە."
هەروەها ئەم چالاکوانانەی مافی ژنان، بە ئاماژە کردن بە دروشمی "ئێمە شۆڕشمان نەکرد تا بگەڕینەوە بۆ دواوە" کە لە یەکەمین ڕێپێوانی ٨ی مارس، دوای شۆڕشی ١٣٥٧ لە لایەن ژنانەوە وترایەوە، تا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە ساڵی ١٤٠١، نووسیویانە: "بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی هەڵقوڵاوی ژیانی ڕۆژانەی ژنان بوو کە لە سیستمی پیاوسالاری ئایینی دەسەڵاتداردا ڕەگەزی دووهەمیش نەبوون و لە هەر جۆرە مافێکی مرۆیی لەوانە مافی جەستە، جلوبەرگ، کار، گەشت کردن، جیابوونەوە، میرات، سەرپەرشتیکردنی منداڵ و …، بێبەشن و ئەوان لە دیلێتی پەیوەندییە سواوەکانی کاری ناوماڵ و هەموو جۆرە چەوساندنەوەی جێندەری و توندوتیژییەکی سیستماتیکیدا بچووک کراون و لە دوایین پلانە دژە فێمینیستەکانی سیستمدا، قوتابیانی قوتابخانەکان کە زۆربەیان کچن، کرانە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی کیمیایی و بایۆلۆژیکی."
نووسەرانی ئەم ڕاگەیەندراوە بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە "لەسێدارەدان" بە کوشتنی حکوومەتی دێتە ئەژمار، داوای هەڵوەشاندنەوەی خێرای هەر جۆرە لەسێدارەدان، ئازاد کردنی بێمەرجی سەرجەم زیندانیانی سیاسی، ئازادی بێمەرجی ئەندێشە، مافی ڕادەربڕین، ڕێکخراو، ناڕەزایەتی دەربڕین و هەڵوەشاندنەوەی هەر جۆرە سانسۆڕێکیان کردووە.
ئەوان لە بەشێکی ئەم ڕاگەیەندراوەدا جەختیان کردووەتەوە ئەوان "ڕزگاری، ئازادی و دادپەروەری"یان دەوێت. داوای "چاکسازی و ڕاستکردنەو" ناکەن و ئەوەی بەدواداچوونی بۆ دەکەن "گۆڕانکاری ڕادیکاڵ و پێکهاتەییە".
لە کۆتایی ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "ئێمە ژیان لە پەیامهێنەرانی مەرگ وەردەگرینەوە و تا گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی بەدوور لە هەر جۆرە ستەمێکی جێندەری، چینایەتی، ڕەگەزی، نەتەوەیی، ئایینی، بایۆلۆژیکی و هەمەچەشنی ناوەستین."
گرینگترین بەشی ئەو داواکاریانەی لەم ڕاگەیەندراوەدا ئەم چالاکوانانە جەختی لەسەر دەکەنەوە بریتین لە:
"هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی لەسێدارەدان و کوشتاری یاسایی و لابردنی بنەڕەتی سزای لەسێدارەدان و کوشتنی حکوومەتی، ئازادی بێمەرجی سەرجەم زیندانیانی سیاسی، ئازادی جلوبەرگ، هەڵوەشاندنەوەێ حیجابی زۆرەملێ و هەرجۆرە پێداگرییەک لەسەر جلوبەرگی ژنان و پیاوان، هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم یاسای پیاوسالارانە و هەڵاواردن لە دژی ژنان و ئاراستە ڕەگەرزییەکانی دیکەی وەک (ئێڵجیبیتیکیوئایئایپڵاس)، مافی بێمەرج بەسەر جەستەدا، دادگایی کردن و سزادانی بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی تاوانەکانی پێش و پاش ساڵی ۱۳٥۷، مافی خەڵک لەسەر هەڵبژاردنی چارەنووس و شێوازی ژیانی خۆیان، ئازادی ئەندێشە، ڕادەربڕین، باوەڕ، میدیا، ڕێکخراو، کۆبوونەوە و هەرجۆرە چالاکییەکی ناڕەزایەتی دەربڕین، جیایی ئایین لە حکوومەت، سڕینەوەی چەوساندنەوە و کۆیلایەتی هێزی کار، هێزی کاری جێندەری و ڕەگەزی، هەژاری و برسیەتی بەتایبەت دابەزاندنی بەهای کاری ژنان و هەژاری ژنانە، دیاری کردنی ئاستی حەقدەست بەپێی تێچووەکان و دابینکردنی ئاسایشی سەرجەم مووچەگیران، ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بەکاڵایی کردنی سروشت و سیاسەتی بەرژەوەندیخوازنەی سەرمایە، و ڕەتکردنەوەی سەرجەم دەرکەوتەکانی چەوساندنەوە و کولایەتی سروشت، هەموو جۆرە ئاژەڵ، ڕووەک و سەرجەم بوونەوەران، تەندورستی بێبەرامبەر و گشتی بۆ هەمووان، پەروەردەی بێبەرامبەر و گشتی بۆ هەمووان، چاودێری شیاو و بێبەرامبەر لە بەساڵاچووان و کەم ئەندامان."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە