دوای هەوڵەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بۆ داسەپاندنی جلوبەرگ پۆشینی پەسەندکراوی خۆی بەسەر ژنانی دژبەری حیجابی زۆرەملێدا، سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی ئەسنافی ئێران باسی لە گەڵاڵەی جلوبەرگی فۆرم بۆ ژنانی فرۆشیار لە یەکە پیشەییەکان کردووە.
پێگەی هەواڵدەریی "باشگای خەبەرنگارانی جوان" لە زمانی غوڵامڕەزا حەسەنپوورەوە نووسیویەتی کە دیزاین کردنی جلوبەرگی فۆرم بۆ ژنە فرۆشیارەکان "بە هاوکاریی وەزارەتی ناوخۆ و ڕێکخراوی بەسیجی موسەتزعەفان" لە ژێر ناوی "نەخشەڕێگایەک لە بواری حیجاب و عەفاف"دا پیناسە کراوە.
ئەم لێپرسراوەی ڕێکخراوی بەسیجی ئەسناف وتوویەتی کە "لە مێهرەجانی مۆدئافەریندا بە ئامادە بوونی دیزاینەرانی جلوبەرگ لە زانکۆکانی ئێراندا ١٠٠ دیزاینی پۆشینی گونجاوی فرۆشیارانی ژن پەسەند کراوە تا وەک جلوبەرگی فۆرمی فرۆشیارەکان لە یەکە پیشەییەکاندا کەڵکیان لێ وەربگیردرێت."
پێشکەش کردنی بەرنامە تەبلیغییەکانی حیجاب بۆ کۆمەڵە بازرگانییەکان بە شێوەی بەرنامەگەلی دەنگی و وێنەیی (دەنگ و ڕەنگ) لەم کۆمەڵانەدا یەکێکیترە لەو هەوڵانەی کە بڕیارە هاوتەریب لەگەڵ وەستانەوە لە بەرامبەر دژبەرانی حیجابی زۆرەملێدا لە لایەن ڕێکخراوی بەسیجی ئەسنافەوە ئەنجام بدرێت.
پێش ئەمە، سەرۆکی زانکۆی ئازادی خوڕەماباد داوای لە خامنەیی کردبوو بۆ کچانی خوێندکار یۆنیفۆرم دیزاین بکات.
"سیامەک بەهاروەند"، سەرۆکی زانکۆی ئازاد لقی خۆڕەمئاباد، لە کۆبوونەوەی شورای پەروەردەی پاڵای پارێزگای لۆرستان کە بە ئامادە بوونی وەزیر و پارێزگار و جێگرەکەی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی لورستان بەڕێوەچبوو. وتبووی: "لە باسی فەرهەنگیدا بە لەبەرچاو گرتنی گرینگی عەفاف و حیجاب و نەبوونی پێوەری یەکسان و جیاوازی لەو ڕاگەیەندانەدا کە بۆ پۆشینی جلوبەرگ بڵاو دەکرێتەوە. ئەگەر ئیمکانی هەیە ناوەندی ڕێبەرایەتی فۆرمێک گەڵاڵە بکەن بۆ ئەوەی سەرجەم زانکۆکان جلوبەرگی یەکسانیان هەبێت."
هەوڵە تەنبێکارانەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو ژنانەی ملکەچی حیجابی زۆرەملێ و پۆشینی جلوبەرگی پەسەندکراوی کۆماری ئیسلامیی لە شوێنە گشتییەکاندا نین، ڕۆژ لە دوای ڕۆژی ڕەهەندی تازەتر پەیدا دەکەن.
ڕۆژی ڕابردوو، "فریشتە تابانیان"، پارێزەری دادگا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی خۆی بڵاو کردبووە و نووسیبووی دادوەری ئەو دادگایەی کە بڕیار بوو دادگاییکردنی بۆ بەڕێوەبچێت، جلوبەرگەکانیان بە "گونجاو" نەزانیوە و ڕێگەیان پێنەدا لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بێت.
ئەمە لە حاڵێک دایە بە وتەی تابانیان، سەرۆکی کۆمەڵی دادوەری، ڕایگەیاندبوو کە جلوبەرگەکەی "گونجاوە".
فریشتە تابانیان بە "بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی" تۆمەتبار کراوە.
هاوکات ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٢، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند بەپێی فەرمانەکانی ئەم دواییانەی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە "شورای فەرهەنگی" لە ناوەندەکانی پەروەردە_دەرمانی و نەخۆشخانەکانی سەرتاسەری ئێران، هەروەها "ئیمامی جەماعەت یان بەرپرسی نوێژی نەخۆشخانە"، دەبێت ئەندامانی ئەم شورایە بێت.
ئەم ڕێکارە ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١، بە سەرجەم نەخۆشخانە گشتییەکان، تایبەتی، خێرخوازی و ناوەندەکانی پەروەردە و دەرمانی وەزارەتی تەندورستی ڕاگەیەندرابوو و لە ئێستادا چووتە بۆرای جێبەجێ کردنەوە.
بەپێی مادەی ٢ی ئەم ڕێنماییە، "چاودێری کردنی وردی جلوبەرگ و جێبەجێ کردنی لە ناوەندەکانی تەندورستی، فەرهەنگسازی و بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپی عەفاف و حیجاب" و هەروەها "چاودێریکردنی پابەندبوون بە جلوبەرگی گونجاو و بەها ئاینییەکانی دیکە"، لە ئەرکەکانی "شواری فەرهەنگی" نەخۆشخانەکانە کە لە ڕێنماییەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
هەروەها پێشتر داواکاری گشتی ئێران لە نامەیەکدا کە بۆ وەزیری ڕێگەوبانی ناردبوو نووسیبووی کە فڕۆکەوانان وەک "جێبەجێکاری دادوەری"، دەتوانن لە ئەگەری بینینی بێحیجابی لە نێو فڕۆکەکاندا، سەرەتا "بەشێوەی جدی دەنگیان" بدەن ئەگەر ئەم هۆشدارییە پشتگوێ بخرێت، پێویستە "بەپێی ئەرکە یاساییەکانیان" مامەڵە بکەن.
ماڵپەڕی "ڕویداد ٢٤" ڕۆژی یەکشەمە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٢، بە بڵاو کردنەوەی نامەی "محەمەد جەعفەری مونتەزری" کە بۆ "مێهرداد بەزرپاش" نووسیویەتی بەپێی "ئەرکی یاسایی دیاریکراو لە مادەی ٣٢ی یاسای فڕۆکەوانی ئێران، فەرماندەی فڕۆکە واتە [فڕۆکەوان] وەک جێبەجێکاری دادگا" پێناسە دەکرێت و ئەرک و دەسەڵاتی بۆ دادگایی کردن، دەستبەسەردا گرتن و توێژینەوەی سەرەتایی" هەیە.
کۆماری ئیسلامی لە هەنگاوێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە سەپاندنی جلوبەرگ لە کۆمەڵگادا تەنیا تایبەت بە ژنان نییە.
وتەبێژی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە ڕۆژی سێشەمە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٢، وتی کارمەندانی پیاوی ئیدارە حکوومەتییەکان نابێت کڕاوات ببەستن و کراسی قوڵ کورت بپۆشن، هەروەها نابێت "جلوبەرگی زەق، مارکدار، جلوبەرگی تەسک و تەنگ و پانتۆڵی کورت" لەبەر بکەن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە