close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دوورخستنەوەی لێپرسراوی ناوەندی پیشەیی مامۆستایان، ناڕەزایەتی خانەنشینان

۳۰ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای بووشێهر ڕایگەیاند "دەستەی سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان"، فەرمانی دەرکردنی هەمیشەیی "مەحمود مەلاکی"، چاودێری ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی بووشێهری، پشڕاست کردۆتەوە.
ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای بووشێهر ڕایگەیاند "دەستەی سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان"، فەرمانی دەرکردنی هەمیشەیی "مەحمود مەلاکی"، چاودێری ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی بووشێهری، پشڕاست کردۆتەوە.
لە ئەهواز ناڕازیان لە بەردەم ڕێکخراوی تەئمین ئیجتیماعی دروشمی "تامین اجتماعی چه اسم اشتباهی"یان وتەوە.
لە ئەهواز ناڕازیان لە بەردەم ڕێکخراوی تەئمین ئیجتیماعی دروشمی "تامین اجتماعی چه اسم اشتباهی"یان وتەوە.

ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای بووشێهر ڕایگەیاند "دەستەی سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان"، فەرمانی دەرکردنی هەمیشەیی "مەحمود مەلاکی"، چاودێری ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی بووشێهری، پشڕاست کردۆتەوە. 

ئەم بڕیارە بە واتای دەرکردنی تەواوی ئەم مامۆستایەیە لە پەروەردە.

مەحمود مەلاکی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای بووشێهر، و لێپرسراوی پەروەردە و بارهینانی بووشێهر و خاوەن بڕوانامەی مەستر لە بواری بایۆلۆجییە. ئەو پێش‌تریش بە هۆی بەدواداچوون بۆ داواکارییە پیشەییەکانی خۆی و مامۆستایانی دیکەی پارێزگای بووشێهر، ڕووبەڕووی بڕیاری بانگهێشت و دەستبەسەر بوون کرابووەوە. 

بەپێی ڕاگەیاندنی شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران لە ئێستادا لانیکەم ١٨ کەس لە مامۆستایانی چالاک لە کاروباریی پیشەیی، لە پارێزگا جیاوازەکان‌دا لەوانە تاران، ئەلبورز، گیلان، فارس لە زیندان‌دا بەسەر دەبەن و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایان ڕووبەڕووی زیندان کراونەتەوە. 

هاوکات کاناڵی تێلێگرامی شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران "پشتڕاست بوونەوەی سزای ٥ ساڵ زیندانی جەعفەر ئیبراهیمی"، چاودێری ئەم شوورایەی ڕاگەیاندووە

ئەم شورایە وێڕای مەحکووم کردنی دەرکردنی ئەم بڕیارە و جەخت کردنەوە لەسەر یاسایی بوونی چالاکییەکانی چالاکانی پیشەیی، نووسیویەتی "بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی جەستەیی بەڕێز ئیبراهیمی، جەختیان لەسەر "ئازادیی بێ مەرجی" ئەم مامۆستا زیندانییە کردۆتەوە.

پێش‌تر لە بەرواری ٢٦ی گەلاوێژدا، ڕاگەیەندراوێک‌ لە کاناڵی تێلێگرامی شورای پیشەیی مامۆستایانی ئێران بڵاو کرایەوە کە تیای‌دا باسی دۆخی خراپی جەستەیی جەعفەر ئیبراهیمی لە زیندان کرابوو و هەروەها نووسیبووی ئەم چالاکی پیشەییە "بە هۆی کێشەی هەرەسەوە، وە هەروەها بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکیی تایبەتی" پێویستیی خێرای بە چارەسەر کردن هەیە، بەڵام بەرپرسانی دەزگای دادوەری مۆڵەتی چەرەسەر کردنیان بەم مامۆستا زیندانییە نەداوە.

جەعفەر ئیبراهیمی، چاودێری شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، نزیکەی شازدە مانگ بەر لەمە و لە سەروبەندی "گرد بوونەوەی ناڕەزایەتی یەکی گوڵانی ١٤٠١ی مامۆستایان" دەستگیر کرا و تا ئێستا لە زیندانی ئێڤینە. 

"عیرفان کەرەم‌وەیسی"، پارێزەری ئەم مامۆستا زیندانییە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری پێشوو) سەبارەت بە دوایین دۆخی دۆسیەکەی جەعفەر ئیبراهیمی نووسیویەتی بەپێی ئەو بڕیارەی لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی تاران دەرچووە، ئەوپەڕی سزادان بۆ تۆمەتی کۆبوونەوە و پیلان کە ٥ ساڵ زیندانی بووە، یەکلایی بووەتەوە. 

لە لایەکی دیکەوە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە "ئیسماعیل عەبدی" مامۆستایەک کە ٩ ساڵ دەبێت زیدانییە، سەرەڕای جەخت کردنەوەی پزیشکەکانی زیندانی کەچوویی لەسەر پێویستی پێدانی مۆڵەت بۆ چارەسەری پزیشکی و تەنانەت "ئامادەکردنی داواکاریی لە لایەن لقی نوێنەرایەتیی جێبەجێ کاری سزا لە کەرەج" بە هۆی دژایەتی کردنی داواکاری گشتیی پارێزگای تاران لە پێدانی مۆڵەتی پزیشکی بێبەش کراوە. 

ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران تا ئێستا چەندین جار لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراو لەسەر بەردەوامیی هێشتنەوەی "ئیسماعیل عەبدی" لێپرسراوی گشتی پێشویی ئەم ناوەندە لە زیندان ناڕەزایەتی دەربڕیوە. 

بەپێی دوایین ڕاگەیەندراو کە لە لایەن ئەم ناوەندەوە بڵاو کراوەتەوە، لە پڕۆسەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی بەڕێز عەبدی سەرپێچی زۆر ڕووی داوە و نووسراوە: "هەرچەندە بەرپرسی ئەم دۆسیەیە وەزارەتی ڕاگەیاندنە، بەڵام ئیتلاعاتی سپایش دەستێوەردان دەکات. پرسیارەکە ئەوە لە دۆخێک‌ دایە کە ئیسماعیل عەبدی لە ٨ ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتگەلێک کە بنەمای یاساییان نبووە لە زیندان‌دا بەسەر دەبات و لانیکەم بریارێک کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا بۆتە هۆی زیندانی بوونی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا ڕەت کراوەتەوە، بۆچی دەبێت بە پێچەوانەی یاسای ئەم وڵاتە لە زیندان‌دا بمێنێتەوە؟ بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئیسماعیل بۆتە بارمتەی ڕق و دوژمنایەتیی چاودێری دەزگای داد نەک یاسا".

"ئیسماعیل عەبدی" لێپرسراوی گشتی پێشوویی ناوەندی پیشەیی مامۆستایان، لە ساڵی ١٣٨٥ ئەندامی چالاکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی "ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئیسلام‌شەهر" بووە. ئەم مامۆستا فەرمییەی پەروەردە و بارهێنان، بەکالۆریوسی بیرکاری و پێشینەی ٢١ ساڵ وانە وتنەوەی لە باشووری تاران هەیە. لە هەمان کات‌دا، بڕوانامەی فیدراسیۆنی جیهانی شەترەنج وەرگرتووە و ڕاهێنەری شەترەنجی قوتابیانی قۆناغە جیاوازەکان بووە. 

ئەو چەندین جار بە هۆی بەدواداچوونی داواکارییە پیشەییەکانی خۆی دەستگیر کراوە و لە ئێستادا بۆ حوکمێکی ١٠ ساڵە لە زیندان‌ دایە کە پێش‌تر بەپێی وتەی پارێزەرەکەی داخراوە. 

هاوکات کە چالاکانی پیشەیی لە ژێر توندترین گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان‌دان، ناڕەزایەتییەکان بۆ بژێویی و مووچە لە ئێران ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی گەلاوێژ بە گرد بوونەوەی خانەنشینان لە پارێزگاکانی کرماشان، خوزستان، و ئیسفەهان و هەروەها کەم ئەندامان لە تاران و داخوازنی یەکەی نیشتەجێبوون لە قەزوێن بەردەوامە. 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا بڵاو کراوەتەوە، خانەنشینانی سندوقی فولادی ئیسفەهان بە گرد بووونەوە لە بەردەم ئەم سندوقەدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆخی بژێوی ژیانیان دروشمی "کشور پردرآمد، چه بر سر تو آمد" وتەوە. 

ئەم ناڕازیانە داوای "زیندووکردنەوەی پۆستەکە و سروشتی تایبەتی فولاد و کانگاکان لەسەر بنەمای پابەندبوونەکانی ڕێساکانی دامەزراندن"یان کردووە. 

هاوکات خانەنشینانی ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر گرانی و هەڵاوسان و کێشەی بژێویی لە شارەکانی کرماشان، ئەهواز، شوش و شوشتەر کۆ بوونەوە.

لە ئەهواز ناڕازیان لە بەردەم ڕێکخراوی تەئمین ئیجتیماعی دروشمی "تامین اجتماعی چه اسم اشتباهی"یان وتەوە. 

لە شوشتەر خانەنشینانی ئەم ڕێکخراوە ئەم دروشمانەیان "یخچال بازنشسته خالی‌تر از گذشته"، "معیشت، منزلت، حق مسلم ماست" و "تا کی سرافکندگی؟ یا مرگ یا زندگی!"یان وتەوە.

بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران لە حاڵێک دایە کە نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور ٥٥٠ هەزار تمەنی تێپەڕاندووە و کرێکارێک بۆ کڕینی یەک کیلۆ گۆشت دەبێت حەقدەستی دوو ڕۆژی خۆی بدات. 

لە ئێستادا لانیکەمی مووچەی کرێکاران و خانەنشینان لە نێوان ٩ تا ١٠ میلیۆن تمەنە و بەپێی ڕاپۆرتە جیوازەکان هێڵی هەژاری لە ١٨ تا ٣٠ میلیۆن تمەن ڕاگەیەندراوە. 

"ئێران‌وایەر" ماوەیەک لەمەوپێش لە ڕاپۆرتێک‌دا پرژابووە سەر چوونە دەرەوەی هێزی کار لە ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ. ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەکانی خوزستان پشتڕاستیان کردۆتەوە ڕۆژانە بۆ کارە دەچنە بەسرە و لانیکەم لە مانگێک‌دا ٤٠٠ دۆلار موچە وەردەگرن. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕاگواستنی نەوتی دەستبەسەرداگیراوی ئێران لە ویلایەتی تێگزاس سەرەڕای هەڕەشەکانی سوپای پاسداران

۲۹ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕاگواستنی نەوتی دەستبەسەرداگیراوی ئێران لە ویلایەتی تێگزاس سەرەڕای هەڕەشەکانی سوپای پاسداران