close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سزادانی دوو مامۆستای زمانی کوردی لە سنە بە ۲۰ ساڵ زیندان

۵ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"ئیدریس مێنبەری" و "سروە پوورمحەمەدی"، چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی زمانی کوردی، هەر یەکەیان بە ۱۰ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراون.
"ئیدریس مێنبەری" و "سروە پوورمحەمەدی"، چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی زمانی کوردی، هەر یەکەیان بە ۱۰ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراون.

"ئیدریس مێنبەری" و "سروە پوورمحەمەدی"، چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی زمانی کوردی، هەر یەکەیان بە ۱۰ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراون. 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای زیندانی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی پێنج‌شەمە ٤ی خەزەڵوەری ۱٤۰۲، بە شێوەی فەرمی بە پارێزەرانی ئیدریس مێنبەری ڕاگەیاندراوە. 

لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر کەرەمی، ئەم دوو مامۆستایەی زمانی کوردی و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی "نۆژین"ی بە "پێکهێنانی گرووپ و دەستە" تۆمەتبار کردووە. 

ئیدریس مێنبەری لە کاردانەوە بەرامبەر دەرکردنی ئەم سزایە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا نووسیویەتی "ئەم سزایە بە تۆمەتگەلێکی وەک بەدواداچوون بۆ لاپەڕەی میدیای هەنگاو، بەشداریی لە ڕێ‌وڕەسمی ئەسپەردەکردنی ژینا ئەمینی، بە فەرمی ناسینی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ڕێبەرایەتی ئەنجومەنی فەرهەنگی نۆژین لە ئاراستەی بەڕێوەبردنی کارگەی پەروەردە سەبارەت بە بابەتی فیدرالیزم و چەند تۆمەتێکی دیکە دەرکردووە."

بەڕێز مێنبەری ڕۆژی یەکشەمە ۲۷ی سەرماوەزی ۱٤۰۱، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوه دەستیر کرا و لە ۹ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ‌دا، و لە دوای ٤۳ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتە بە بڕی یەک میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرابوو. 

 هەروەها سروە پوورمحەمەدی ڕۆژی یەکشەمە ۹ی ڕێبەندانی ۱٤۰۱، لە دوای سەردانی دادگای شۆڕشی سنە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی دەستگیرکراوانی ئەنجومەنی نۆژین، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستگیر کرا و ڕۆژی دووشەمە ۲٤ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ دوای قۆناغەکانی لێکۆلینەوە ئازاد کرا. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هەوڵی حکوومەت بۆ ڕاهێنانی ٥٠٠ هەزار هێزی چالاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا

۵ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
هەوڵی حکوومەت بۆ ڕاهێنانی ٥٠٠ هەزار هێزی چالاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا