تەنیا ڕۆژیک دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوژرانی فاروق عەلیزاده، کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵکی سەردەشت، کۆڵبەرێکی دیکە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کرایە ئامانج و گیانی لە دەست دا.
ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە ئەم کۆڵبەرە کوژراوە ناوی یاوەر وەیسی، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجان سەر بە پارێزگای کرماشانە، کە شەوی یەکشەمە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یاوەر وەیسی لە لایەن هێزە کانی سەر سنوورەوە لە نەوسوود، لە پشتەوە و لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی جەنگیی کڵاشینکۆف کراوەتە ئامانج و لە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.
هەروەها شایانی باسە "فاروق عەلیزاده"، هاوڵاتیی خەڵکی بانە، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، لە لایە هێزەکانی سەر سنوورەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کرا و گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فاروق عەلیزاده، تەمەن ١٧ ساڵان و خەڵکی گوندی "گەنمان"ی سەر بە بەشی ناوەندی شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشتە و ئەم منداڵە لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزەکانی سەر سنوور بە فیشەکی ساچمەیی بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقە لە سەری کراوە و بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، ئەو کۆڵبەرانەی کە بە هۆی هەژارییەوە ڕوویان لەم کارە کردووە بە "قاچاخچی" ناساندووە و هەواڵی پێوەندیدار بە تەقە کردن و کوشتنیان ناوە ناوە لە میدیاکانی ئێرانەوە بڵاو دەکرێتەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە لایەن سەرچاوەکانی مافی مرۆڤەوە بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەنووری کۆماری ئیسلامی کوژراون.
هەروەها لە مانگی خەزەڵوەری ئەم ساڵدا لانیکەم ١٠ کۆڵبەر لە ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران بریندار بوون کە لەم ژمارەیە ٨ حاڵەتی لە سنووری هەنگەژاڵ بووە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور ڕووی داوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە