"مەهوەش سابت"، هاوڵاتیی بەندکراوی بەهایی، دوای بڵاو کردنەوەی نامیەک لە زیندانی ئێڤینەوە، بێ بەش کرا لە مافی پێوندیی گرتنی تێلێفۆنیی.
"نگار سابت"، کچی مەهوەش سابت، ڕۆژی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ بە "ئێران وایەر"ی وت کە دایکی بە هۆی نامەیەکەوە کە لە زیندان نووسیویەتی، تەمبێ کراوە و لە مافی پێوەندیی گرتنی تێلێفۆنی بێ بەشیان کردووە.
نگار سابت وتی: "ئەمە ئەو پەڕی نادادپەروەرییە کە دایکمیان لە بەر نووسراوەیەک دەربارەی چل ساڵ ژیانی، تەمبێ و جەریمە کردووە ئەویش لە ناو زینداندا! لە منداڵییەوە بە ئێمەیان وتووە کە ڕەشتر لە ڕەش نییە، بەڵام وا دەردەکەوێت بۆ دایکم هەیە."
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نامەیەک لە مەهوەش سابت بڵاو کرایەوە کە تێیدا باسی لە زوڵم و بێ بەشکارییەکانی خۆی و بنەماڵەکەی لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا کردووە.
مەهوەش سابت (شەهریاری)، یەکێک لە شوێن کەوتوانی ئایینی بەهایی کە بە هۆی بیروباوەڕییەوە لە زیندان بەند کراوە تا ١٠ ساڵ سزای زیندانەکەی لە زینداندا تێپەڕ بکات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە