close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سدیقە وەسمەقی: ژنان لە کاتی عیبادەتیش‌دا پابەند نەکراون حیجابیان هەبێت

۶ سەرماوەزی ۱۴۰۲
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سدیقە وەسمەقی: ژنان لە کاتی عیبادەتیش‌دا پابەند نەکراون حیجابیان هەبێت

سدیقە وەسمەقی توێژەری ئایین، ئیسلام ناس و مامۆستای ناسراوی فیقە لە ئێران، لە دواین لێدوانی خۆی‌دا ڕایگەیاند کە ژنان تەنانەت کاتێک لە عیبادەتیش دەکەن پابەند نەکراون سەر و پرچی خۆیان دابپۆشن.

ئەو لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆماڵایەتیی ئینستاگرام جگە لە جەخت کردنەوە لە سەر ئەمەی کە سەردەمی سەرەتای ئیسلام یاسایەکی دیاری کراو بۆ داپۆشینی ژنان لە کاتی حێبادەت‌دا نەبووە، ڕایگەیاند کە "من بەو ئەنجامە نەگەیشتووم کە لە سەردەمی سەدری ئیسلامی‌دا ژنان ناچار کرابێتن کە پرچ و ئەندامەکانی خۆیان دابپۆشن."

سدیقە وەسمەقی، مانگی ڕەزبەری ئەم ساڵ بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەمەی کە بارودۆخی هەنووکەیی "ئامرازێک بۆ سەرکوت"ە و نایەوێت بە سەرپۆشەوە ببێتە "هاوکاری سەرکەوتگەران"، حیجابی لە سەر هەڵگرتبوو.

ئەو هەروەها دوای ئامادە بوون لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی ئارمیتا گراوەند، ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵانەی کە حیجابی زۆرەملێی لە سەر نەکردبوو و لە مێترۆی تاران‌دا گیانی لە دەست دا، نووسی: "لە پێناو خوێنی مەهسا (ژینا) و ئارمیتا، ئازادیی جلوبەرگ پۆشینی ژنان دەچەسپێنین."

ئەم توێژەرەی ئایین و ئیسلام ناسە هەورەها مانگی خاکەلێوەی ئەم ساڵ لە کاردانەوەدا بە بانگەشەی خامنەیی لە سەر "عەرام شەرعی بوونی بێ حیجابی" لە دوو توێی نامەیەک‌دا بە ئاماژەدان بە ناکۆکیی فەقیهان لە سەر ئەم زۆرەملێییە و هەروەها "نەریتەکان و شێوەکانی ژیانی سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام" کە بەڵگاندنێکی یەکلایی کەرەوە لە بابەت حیجاب و سنوورەکانییەوە لە ئارادا نییە، داوای لە خامنەیی کردبوو ڕوونی بکاتەوە کە "سەرچەشنەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ داپۆشینی ژنان کە ئەو پەسەندی دەکات و پێدارە لە سەری پشتی بە کام بەڵگاندنی یەکلایی و بێ خەوشی ئایینی و کام بەڵگاندن بەستووە؟"

سدیقە وەسمەقی هەورەها جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە لایەنەکانی حیجاب لە سەر ژنان هیچ بەڵگاندێکی یەکلایی کەرەوەیان نییە.

ئەو دەڵێت هەر چەشنە زۆرێک بۆ دانانی حیجاب دژایەتیی هەیە لەگەڵ دادپەروەری، مرۆڤایەتی و تەنانەت ئیسلام‌دا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە بانە

۵ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە بانە