سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "محەممەد تۆفیقی"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "چۆمان"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.
ناوەندی هەواڵدەریی کوردپا لە ڕاپۆڕتێکدا دەڵێت: «هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لەکاتێکدا کە ناوبراو لەنێو ماشینەکەی خۆیدا بووە، تەقەیان لێ کردووە».
کوردپا بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیویەتی کە "ئەم لاوە کوردە بە بێ ئەوەی کە شتومەکی قاچاخی پێ بێ کراوەتە ئامانجی هێزەکانی حکوومەت و هەروەها ماشینی ئەم لاوە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت وەرگەڕاوە".
دەگوترێت کە ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.
تێبینییەکەت بنووسە