ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر گەردی" کوڕی ئیبڕاهیم خەڵکی "شین ئاوێی" پیرانشار، بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکومەت لە سنووری شنۆ بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ئەم هاووڵاتیە لەکاتی گەڕانەوەی لە سنوورەوە بەبێ هێنانی کەلوپەلی قاچاخ، لە لایەن هێزەکانی حکومەت تەقەی لێکراوە.
بە وتەی چاو نیوز هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم هاووڵاتییە کردووە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار و نەشتەرگەری بۆ کراوە. جێگەی ئاماژەیە جەعفەر گەردی خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.
تێبینییەکەت بنووسە