close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بیستەمین حەوتەی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان؛ هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە

۲۲ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بیستەمین حەوتەی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان؛ هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە
بیستەمین حەوتەی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان؛ هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە

لە ناوەڕاستی نمایشی هەڵبژاردندا، کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکانی خۆی بەردەوامە لە سەرکوتکردنی خەڵک و لە سێدارەدانی زیندانییەکان، لە لایەکی ترەوە حکومەت پێویستی بەم نمایشە هەیە، لە لایەکی ترەوە نیگەرانی ئەمەیە کە لە ڕەوتی هەڵبژاردندا و تووند بوونی ناکۆکی کۆتلەکان ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکان ببێتەوە؛ هەر بەو هۆیەوە بەردەوام دەبێت لە دەستگیرکردنی چالاکڤانان، ناڕازییان و شەڕی دژ بە ژنان و سزای قورس دەردەکات و تەنانەت لە هەلومەرجی هەڵبژاردنیشدا بە لەسێدارەدانی زیاتر، یەکێک لە بناخەکانی خۆی کە سەرکوتکردنە، بەهێزتر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، کۆماری ئیسلامی ٧٥ لەسەدی ئێعدامەکانی جیهان پێک دەهێنێت و خاوەنی ژمارەی پێوانەیی ئێعدام لە جیهاندایە.

هەر لەو پێوەندییەدا حەفتەی ڕابردوو بە لەسێدارەدانی لانیکەم ٨ زیندانی بە تاوانی جۆراوجۆر و دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ زیندانی سیاسی مامۆستا "محەممەد خزرنژاد" کە لە ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بەرگری لە بزووتنەوەی ماڤی خەڵک کردبوو، بۆ هەزارەمین جار سەلماندی کە لە هیچ بارودۆخێکدا دەست لە لەسێدارەدان ناکێشێتەوە.

وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە شەپۆلی سەرکوت و لەسێدارەدانی زیندانیانی مانگرتوو، هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە" لە زیندانەکانی ئێڤین (بەندی ژنان، ٤، ٦و ٨)، قزڵحەسار (یەکەی ٣و٤)، ناوەندی کەرەج، خوڕەم ئاباد، خۆی، نەغەدە، مەشهەد و سەقز ڕایانگەیاندووە بۆ بیستەمین حەفتە لە ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەوان دەیانەوێت لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد و سزادراوانی دیکە بە حوکمی لەسێدارەدان هەڵبوەشێننەوە و بۆ جاری چەندەم، داوایان لە کەسانی دژ بە سێدارە کردووە کە دەنگی ئەوان بن.

زیندانیانی مانگرتووی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە

٢٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی؛ حوکمی نوێ بۆ ئاتێنا فەرقدانی

۲۲ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی؛ حوکمی نوێ بۆ ئاتێنا فەرقدانی