close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

بەیاننامەی زیندانیانی مانگرتوو "سێشەممە ڕەشەکان نا بۆ لەسێدارەدان"

۲۹ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەیاننامەی زیندانیانی مانگرتوو "سێشەممە ڕەشەکان نا بۆ لەسێدارەدان"

خەڵکی بەشەڕەف و ئازادی خوازی ئێران

ئێمە کۆمەڵێک زیندانی، لە ماوەی حەوت حەفتەی ڕابردوودا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و بۆ ڕاگرتنی ئەم ئامێرەی کوشتن و ئێعدامە، هەموو سێشەممەیەک مانمان لە خواردن گرتووە.

ئەمڕۆ لە دوایین سێشەممەی ساڵدا کە دەبێتە حەفتەی هەشتەم، بۆ یادکردنەوە لە تەواوی گیان بەختکردووانی سیستەمی سەرکوتی دیکتاتۆرتی ئایینی و بە تایبەتی هەموو ئەوانەی لەسێدارەدراون مانمان لە خواردن گرتووە.

ئامانجی ئێمە لە هەڵمەتی سێشەممە ڕەشەکان و ئەم مانگرتنە حەفتانەیە، ڕاکێشانی سەرنجی بیروڕای گشتی بوو کە "ئیعدام و کوشتنی حکومەتی، سزایەکی بێ گەڕانەوەیە و ئامرازێکە بۆ سەرکوتکردن و ترساندن لەلایان حکومەتی کەمینەی دیکتاتۆڕ کە حوکمڕانی بەسەر وڵاتدا دەکات".

ئێمە سوپاسی تەواوی ئەوکاسانە دەکەین، پشتیوانیان کردین و بە هەر شێوەیەک بێت بەشدارییان لە هەڵمەتی سێشەممە ڕەشەکان کرد و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی "لەسیدارەدان" بوون بە دەنگی ئێمە.

ئێستا و لە سەروبەندی ساڵی نوێ و هاتنی بەهاری سروشت، وێڕای پیرۆزبایی لە هەموو هاونیشتمانیان، هیوادارین ساڵی نوێ ساڵی سەرکەوتنی گەلی ئێران و وەدیهاتنی ئازادی و دادپەروەری بێت؛ وە بەم زووانە لە کۆمەڵگایەکی دوور لە جیاکاری، توندوتیژی، ستەمکاری و چەوساندنەوە، پێکهاتەیەک کە بتوانێ پاراستنی مافی مرۆڤ بۆ هەموو هاووڵاتیان وەدی بێنیێ و فەرمانەکانی سەدەی ناوەڕاست، وەک لەسێدارەدان هەڵوەشێتەوە.

ئێمە دڵنیاین ئەو ڕۆژە دوور نییە کە بە وەدیهاتنی سەروەری خەڵکی ئێران بە سەر چارەنووسی خۆیاندا، هیچ هاووڵاتییەک بە هۆی بۆچوون و بیرکردنەوە، ئەسیری سەرکوتکردن و ستەمکاری نابێت. بەڵام تا ئەو ڕۆژە، ئێمە لە ناو زیندانەکانی حکومەتەوە بە ئەرکی ئەخلاقی خۆمانی دەزانین کە لە ساڵی داهاتوودا لە ناو زیندانەوە درێژە بە ناڕەزایەتیمان بەرامبەر بە سزای لە سێدارەدان بدەین، داوا لە هەموو ئەو مرۆڤە ئازادی خواز و بە ویژدانانە دەکەین لەو ڕێگایەدا یارمەتیدەرمان بن.

لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و جەخت کردنەوە لە سەر زەروورەتی شەرمەزارکردنی نێودەوڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئێعدامەکان لە ئێران، باوەڕمان هەیە سەرکەوتنی گەل و وەدیهاتنی دادپەروەری تەنیا لە سایەی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی خەڵکی ئێراندا سەردەگرێ و وەدیدێ؛ وە سەبارەت بە ڕاگرتنی ماشێنی ئێعدام، یەکگرتوویی و کردەوەی بە کۆمەڵ بۆ ڕاگرتنی ئێعدام بێ ڕەچاو گرتنی بیروباوەڕ، نەتەوە، قەومییەت، ئایین و جۆری تۆمەتی مەحکومکراوان جەخت کردووەتەوە و لە ڕۆیشتن بەم ڕێگا سەختەدا دەستی هاوکاری بۆ تەواوی مرۆڤە ئازادی خواز و بە ویژدانەکانی ئێران و جیهان درێژ دەکەین.

کۆمەڵێک لە زیندانیانی مانگرتووی سێشەممە ڕەشەکان، لە زیندانەکانی:

قزڵحەسار

ئەوین

کەرەج

مەشهەد

خوڕەم ئاباد

 

٢٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دوو هاووڵاتی لەلایان هێزە ئەمنییەتێکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کران

۲۹ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوو هاووڵاتی لەلایان هێزە ئەمنییەتێکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کران