close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

حوکمی ئێعدامی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای کوردی ناڕازی هەڵوەشایەوە

۲۲ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
حوکمی ئێعدامی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای کوردی ناڕازی هەڵوەشایەوە
حوکمی ئێعدامی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای کوردی ناڕازی هەڵوەشایەوە

حوکمی مامۆستا "محەممەد خزرنژاد" لە ئێعدامەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا. ئاژانسی هەواڵی "میزان"، ئۆرگانی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری بڵاویکردەوە کە حوکمی مامۆستا محەممەد خزرنژاد لە ئێعدامەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدراوە.

لەو هەواڵەیدا کە ئاژانسی هەواڵی میزان بڵاویکردۆتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە دوای ئەوەی مامۆستا خزرنژاد "پەشیمانی و پابەندبوونی بە ڕەفتاری باش دەربڕی" بە "داوای لێبوردن و کەمکردنەوەی سزاکەی و هەروەها بەدواداچوونی ژمارەیەک لە زانایانی ئەهلی سوننە، حوکمەکەی لە ئێعدامەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا".

چەند ڕۆژ لەمەوبەر، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی "کوردستان" بڵاویکردەوە کە حوکمی ئێعدام و ١٦ ساڵ زیندانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ناڕازی کورد، لە لایەن "دیوانی باڵای ئێران" پەسەند کراوە.

ئەم ئاژانسە هەواڵییە، هەروەها میدیا فارسی زمانەکانی دەرەوەی ئێرانی بە "هەوڵە شکست خواردووەکەی لەسێدارەدان"ی ئەم مامۆستایە تۆمەتبار کردووە و نووسیویەتی کە "چەرخەی دژە شۆڕش و میدیاکانیان هەوڵیاندا سەرەڕای ڕاستییەکان، ئەم دۆسیەیە بە پرسە نەتەوەیی و ئایینییەکانەوە ببەستنەوە و پڕۆژەیەکی نوێی مشتومڕاوی درووست بکەن".

ئەم بانگەشەیە لە هەلومەرجێکدا باسکراوە کە دەسەڵاتی دادوەری ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ئەم مامۆستایە دەرکردبوو و میدیاکانی مافی مرۆڤی و هەواڵی، تەنیا بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی فەرمی و نافەرمی لە سەرچاوە ئاگادارەکان لەو بوارەدا چالاکییان کردووە.

دادگای شۆڕشی ورمێ ئەم مامۆستا تەمەن ٤٥ ساڵەی، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دوای ١٤ مانگ دەستبەسەرکەردن، بە تۆمەتی "افساد فی‌الارض، زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی سەربەخۆیی وڵات و بانگەشە دژی نیزام" بە لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ زیندانی مەحکوم کرد.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی بڵاویکردەوە کە "لقی ٤١ی دیوانی باڵای وڵات بە سەرۆکایەتی دادوەر "عەلی ڕازینی"، حوکمی لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ زیندانی ناوبراوی پشتڕاستکردۆتەوە". 

بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان، بەڕێز خزرنژاد لە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لەگەڵ کوڕەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە ماوەیەکی کەم پێش دەستبەسەرکردنی، لە مەراسیمی پرسەی "ئەسعەد ڕەحیمی"، یەکێک لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی بۆکان، وتارێکی پێشکەش کردبوو.

خزم و کەسی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، "دانپێدانانی زۆرەملێ" کە لەم پیاوە ئایینییە لەژێر "ئەشکەنجەی توند"دا بەدەست هاتوون و ڕاپۆرتی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییان بە بنەمای ئەو بڕیارەی دادگای ورمێ دەریکردووە زانی و جەختیان لەوە کردەوە کە دادگایی کردنی ناوبراو دادپەروەرانە نەبووە. ئەم سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە ئەم پیاوە ئایینییە کوردە پارێزەری نەبووە و لە دانیشتنە کورتەکانی دادگادا کە تەنیا چوار جار بەڕێوەچووە، بەرگری لە خۆی کردووە.

پێشتر سەدان کەس لە پیاوانی ئایینی ئەهلی سوننەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ "غولام‌حوسێن مۆحسێنی ئێژەیی"، بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی، بە جەختکردنەوە لەسەر نەبوونی دادوەری لە پرۆسەی قەزایی لە دۆسیەی محەممەد خزرنژاد، خوازیاری ئازادکردنی ناوبراو بوون.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی یوونس نەبیزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

۲۲ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکرانی یوونس نەبیزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە