close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕافائیل گرۆسی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بێ مانا بووە

۲۸ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئیزۆستیا"ی ڕووسی، نیگەرانیی خۆی لە بەرفراوانبوونی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و کۆریای باکوور دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە وڵاتان دەبێ ڕێگەی دیپڵۆماسی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بگرنەبەر.

گرۆسی هەروەها جەختی لە گرنگی هاوکارییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئێران کردەوە، چونکە لە ڕوانگەی ئەو مۆسکۆ "دەتوانێ کاریگەری لەسەر پابەندبوون بە ڕژێمێکی ئاشتیانەی ئەتۆمی هەبێت".

بەڕێوەبەری گشتیی ئەو ئاژانسە نێودەوڵەتییە لە بەشێک لە چاوپێکەوتنەکەیدا گوتویەتی: "پێموایە ئەمە ئەرکی هاوبەشی ئێمەیە و ڕووسیا کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لەم دیپلۆماسیەدا و هەوڵ دەدات بەرنامەی ئێران لە چوارچێوەیەکی پێشبینیکراو و ئاشتیانەدا بمێنێتەوە".

گرۆسی زیادیشی کرد: "لەو کاتەوە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا واژۆ کراوە، بەرنامەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو فراوانتر بووە. توانای بەرهەمهێنانی نوێترین نەوەی سەنتەرفیوژ و دروستکردنی دامەزراوەی نوێ و زۆر شتی تریان هەیە. پێیان دەڵێم دەبێت ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە ببنەوە کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کرێدیتی تەواویان نییە. جیهان بە گومانەوە چاو لە ئێوە دەکات".

پێشتر محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی پابەندە بە ڕێککەوتننامەکانی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاڤایی، بەڵام "بەڵێنەکانی کە لە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥دا ئاماژەی پێکراوە کەم دەکاتەوە".

ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانان، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، واژۆکارانی سەرەکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران، دوایین هەنگاوەکانی تارانیان بۆ فراوانکردنی زیاتری پیتاندنی یۆرانیۆم شەرمەزار کرد.

لە بەیاننامەی هاوبەشی هەر سێ وڵاتەکەدا هاتووە: "ئێران هەنگاوی زیاتری بەرەو پووچەڵکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناوە، بە کارپێکردنی دەیان سەنتەرفیوجی پێشکەوتووتر لە شوێنی پیتاندنی نەتەنز و هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەزاران سەنتەرفیوژی دیکە لە شوێنەکانی فۆردۆ و نەتەنز دادەنێت".

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانان (١٦ی جۆزەردان)، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کاردانەوەی بەرامبەر بە بەیاننامەی حەوت وڵاتی پیشەسازیی جیهان لە پێوەندی لەگەڵ پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و گەیاندنی چەک بۆ ڕووسیا نیشاندا و  داوای لە وڵاتانی گروپی حەوت کرد کە "سیاسەتەکانی "ڕابردوو لەناوبەرن" دووری بکەنەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

جیهان

یەکەم هێرشی سەرکەوتووی حوسییەکان بە بەکارهێنانی جەنگامێری خۆڕەوی ئاوی

۲۸ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
یەکەم هێرشی سەرکەوتووی حوسییەکان بە بەکارهێنانی جەنگامێری خۆڕەوی ئاوی