ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوەکانی "کامڕان بەدبروت" و "فەرەج ئەرسەن" بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتیی لە شاری مەلەکشاهی و بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا دەستبەسەریان کردوون. دەگوترێ ئەم دوو هاووڵاتییە بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەم شارە دەستبەسەر کراون.
ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری مەلەکشاهی سەرەڕای فشاری ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوە، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لەم شارە بەڕێوەچوو.
دوایین هەواڵەکان
حەزدەکەی بۆ ئێڕانوایەر بنووسیت؟
بابەتەکانی خۆت بەش بکە
تێبینییەکەت بنووسە