close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گەندەڵییەکی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیی فولادی ئیسفەهان بە بڕی سێ میلیارد دۆلار ئاشکرا دەکرێت

۳۰ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گەندەڵییەکی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیی فولادی ئیسفەهان بە بڕی سێ میلیارد دۆلار ئاشکرا دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠١، نوێنەری شاری میانە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، داوای لە دەزگای داد کرد کە بەدوواداچوون بکات بۆ ڕاپۆرتی پەرلەمان لەسەر تاوانی دارایی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیی فولادی ئیسفەهان، ئەو ڕاپۆرتە گەندەڵییەک بە بڕی ٩١ هەزار میلیارد تمەن (زیاتر لە سێ میلیارد دۆلار) ئاشکرا دەکات. 

"مورتەزا حسێنی" وتی: "داوادەکەم دەزگای داد بە وردی بەدوواداچوون بۆ ئەم ڕاپۆرتە بکات، چون ئەگەر ئەمەش وەک ئەوانەی پێشوو بێ وەڵام بمێنێتەوە، ڕایگشتی تووشی بێ‌متمانەیی دەبێت."

کۆمیتەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی پەرلەمانی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا زنجیرە گەندەڵییەکی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیی فولادی ئیسفەهانی ئاشکرا کردووە بە بڕی ٩١ هەزار میلیارد تمەن.

لەو ڕاپۆرتەدا کە لە ٢٩٧ لاپەڕەدا ئامادە کراوە، ٩٠ حاڵەتی تاوانی دارایی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیی فوولادی ئیسفەهان ڕیزکراوە کە بەرتیل، سەپاندنی زیانی مادی، دابەشکردنی ڕانت دەگرێتەوە.

"هێمن سەیدی"، لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری سیاسی لە هەژماری تویتێرەکەیدا نووسی: "مەگەر چی لە ئابووری ئێران ماوەتەوە کە تەنیا لە یەک کۆمپانییدا بڕی سێ میلیارد دۆلار دەس‌پیسی دەکرێت؟ ئابووریی ئێرانیان کردووە بە وەها سیاچاڵێک کە بە هیچ چارەسەر ناکرێت."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بانکی ناوەندیی ئێران ئەرکداردەکرێت بە دانانی سیستمی بانکداریی ئیسلامی

۳۰ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بانکی ناوەندیی ئێران ئەرکداردەکرێت بە دانانی سیستمی بانکداریی ئیسلامی