close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

ڕکابەری پزشکیان و جەلیلی؛هەڵبژاردنی سەرۆ‌ک‌کۆماری چووە خولی دووهەم

۹ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سەعید جەلیلی و مەسعود پزشکیان
سەعید جەلیلی و مەسعود پزشکیان

بارەگای هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاپۆرتی کۆتایی ئەنجامە بەراییەکانی ژماردنی دەنگەکانی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕاگەیاند و لەسەر بنەمای ئەوەش مەسعود پزشکیان و سەعید جەلیلی لە خولی دووەمدا کێبڕکێ دەکەن. خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکە بڕیارە هەینی هەفتەی داهاتوو ١٥ی پووشپەڕ بەڕێوەبچێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی موحسین ئیسلامی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، دەنگی ٥٨ هەزار و ٦٤٠ لق لە ٤٨٢ شار هەژمار کراوە، لەو ژمارەیەش ٢٤ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ١٨٥ دەنگ بەدەست هات.

مەسعود  پزشکیان، سەعید جەلیلی، محەمەدباقر قالیباف و مستەفا پورمحەمەدی چوار کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار بوون کە پێکەوە کێبڕکێیان دەکرد.

بەگوێرەی داتاکانی بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئێران، مەسعود پزشکیان کە لەلایەن ڕیفۆرمخوازانەوە پاڵپشتی دەکرا، بە ١٠ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ١٨٥ دەنگ لە پلەی یەکەمدایە.

سەعید جەلیلی، سیاسەتمەدارێکی بنەماخواز، لە پلەی دووەمدایە بە دووری نزیکەی یەک ملیۆن دەنگ، واتە ٩ ملیۆن و ٤٧٣ هەزار و ٢٩٨ دەنگ.

پلەی سێهەمیش محەممەد باقر قالیباف، کاندیدێک کە وەک چاوەڕوان دەکرا دەرنەکەوت و ژمارەی دەنگەکانی زۆر کەمتر بوو لە ڕاپرسییەکان. ئەو ٣ ملیۆن و ٣٨٣ هەزار و ٣٤٠ دەنگی بەدەستهێناوە.

مستەفا پورمحەممەدی، کاندیدی دیکەی سەرۆکایەتی کۆمار، ٢٠٦ هەزار و ٣٩٧ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و ژمارەی دەنگەکانی تەنانەت لە دەنگە پوچەڵەکانیش کەمترە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆی گشتیی کاغەزی دەنگدانی هەژمارکراو (دروست و نادروست) ٢٤،٥٣٥،١٨٥ دەنگە. کە ئاماژەیە بۆ بەشداریکردنی کەمتر لە سەدا چلی ئەو هاووڵاتیانەی مافی دەنگدانیان هەبووە.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٣٢١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

زۆربەی حیزب و لایەن و کەسایەتە سیاسی و مەدەنییەکان، ئەم هەڵبژاردنەیان بایکۆت کردبوو و داوایان لە هاووڵاتیان کردبوو کە نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا وێنەی نەبووە کە هیچ ئەوەندە خەڵک کەم بەشداری تێدابکەن.

بۆچی هەڵبژاردن دەچێتە خولی دووەم؟

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، خولی دووهەمی ١٤هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ماددەی 12ی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، سەرۆک بە بەدەستهێنانی زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان هەڵدەبژێردرێت. زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان بەو مانایەیە کە کەسی هەڵبژێردراو زیاتر لە سەدا ٥٠ی کۆی دەنگەکانی بەدەستهێنابێت. بەڵام ئەگەر هیچ کام لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرینەی ڕەهای کۆی دەنگەکانی بەدەست نەهێنابێت، ئەوا هەڵبژاردنەکە دەگوازرێتەوە بۆ خۆلی دووەم.

بۆ دووهەمین جار لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری نەیانتوانی نیسابی پێویست بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەست بهێنن.

تێبینییەکەت بنووسە

ئێران

بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری لە ئێران چووە خولی دووەم؟

۹ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری لە ئێران چووە خولی دووەم؟