close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری لە سەقز دەستگیر کرا

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری لە سەقز دەستگیر کرا

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەروبەندی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا ئۆپەراسیۆنێکی ڕەشبگیریی چالاکانی کرێکارییان دەست پێکردووە، هەر لەو چوارچێوەیەدا  ئەمڕۆ لە سەقز "عوسمان ئیسماعیلی"ش دەستگیر کرا.

ئاژانسی هەواڵی "کوردپا" لەسەر زاری "مەحمود ساڵحی"ـەوە نووسی، بەیانیی شەممە ١٠ی گوڵان، ١١ کەس بە جلوبەرگی شەخسییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی عوسمان ئیسماعیلی و لەکاتێکدا خۆی لەماڵەوە نەبووە مەڵەکەیان پشکنیوە.

 بەگوێرەی قسەکانی ئەو چالاکە کرێکارییە، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ عوسمان ئیسماعیلییان لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی دەستگیر کردووە.

وەک ئاشکرا کراوە، عوسمان ئیسماعیلی پاش دەستگیری دەستبەجێ براوە بۆ دادگا و دادوەریش بڕیاری بردنی بۆ زیندانی دەرکردووە.

لە هەواڵی کوردپادا ئاماژە بەوەش دراوە، کە هێزە ئەمنییەکان باڵەخانەکانی دەوروبەری ماڵی عسمان ئیسماعیلیش گەڕاون.

هەر لەم ڕۆژانەی دواییدا، "ڕەزا شەریفە"، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، "موزەفەر ساڵح‌نیا"، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت کرابوون.

"تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان"یش هەواڵی بانگهێشت کرانی دوو ئەندامی دیکە یەکێتیی ئازادی کرێکاران بەناوی "تۆفیق مەحمودی" و "شەیس ئەمانی" ئاشکرا کردووە بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە.

بە نزیک بوونەوە لە ڕۆژی یەکی ئایار، شەپۆلێکی ڕەشبگیریی چالاکانی پیشەیی و کرێکاری لە ئێران و بەتایبەت کوردستان دەستی پێکردووە.

بەگوێرەی تۆڕی مافەکانی منرۆڤی کوردستان، لەم ماوەیەدا لانیکەم ١٠ چالاکی کرێکاری و پیشەیی کورد دەستگیر کراون یان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

نەوجەوانێکی بەلوچ کۆتایی بە ژیانی هێنا

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نەوجەوانێکی بەلوچ کۆتایی بە ژیانی هێنا