close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

نەوجەوانێکی بەلوچ کۆتایی بە ژیانی هێنا

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نەوجەوانێکی بەلوچ کۆتایی بە ژیانی هێنا

بەپێی هەواڵی میدیا خۆجێییەکانی سیستان و بەلوچستان، هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری مێهرستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"کەمپەینی چالاکانی بەلوچ" ڕایگەیاند، "دانیال حسێنی"ی تەمەن ١٧ ساڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠١ لەپاش هەوڵدانی بۆ خۆ کوشتن گیانی لەدەست داوە.

هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن، کە دانیال بەهۆکارگەلی نادیار لەگەڵ بنەماڵەکەی تووشی دەمەقاڵە و ناکۆکی بووە و هەر بەو هۆیەشەوە خۆی کوشتووە.

سیستان و بەلوچستان یەکێکە لە بێبەش‌ترین پارێزگاکانی ئێران و کەوتۆتە سنووری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە.

هەفتەیەک پێش ئێستا ڕۆژی ٢ی گوڵانی ١٤٠١، هەرزەکارێکی دیکە لە سیستان و بەلوچستان خۆی دەرمانخوارد کردبوو و بەم جۆرە کۆتایی بە ژیانی هێنابوو.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ناوی ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵە "عەبدوڕەحمان شەهکەرەم زهی" و خەڵکی شاری "ئیرانشەهر" بووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠١یش، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی "ئەرشیا ئیبراهیمی" لە شاری جوانڕۆی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ەوە بۆ ئێستا هیچ ئامارێکی ڕەسمی سەبارەت بە خۆکوشتنی منداڵان لە ئێران بڵاونەبۆتەوە. بەپێی دوایین ئامارەکان، لەسەتا حەوتی کۆی حاڵەتەکانی خۆ کوشتن لە ئێران لە نێوان منداڵان و مێرمنداڵكاندا ڕوودەدات.

 حاڵەتی خۆکوشتنی منداڵان و مێرمنداڵان لە ئێران بەتایبەتی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەڕادەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە، ئەمەش لەڕوانگەی چاودێرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ قووڵتربوونەوەی قەیرانی هەژاری و بێ‌سامانی کۆمەڵایەتی و خێزانی لەو وڵاتەدا.

ساڵی ١٣٩٩ دەزگای پزیشکی دادی ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ڕۆژانە ١٥ کەس لە ئێران لە ئەنجامی هەوڵدانیان بۆ خۆکوشتن گیان لەدەست دەدەن.

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

فارس تۆمەتگەلی لێکدژ دەخاتە پاڵ چەند چالاکی مەدەنیی کورد

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فارس تۆمەتگەلی لێکدژ دەخاتە پاڵ چەند چالاکی مەدەنیی کورد