close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سەلاح سورخی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستگیر کرا

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سەلاح سورخی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستگیر کرا

"سەلاح سورخی"، چالاکی پیشەیی مامۆستایان و ئەندامی "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز و زێویە" لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستگیر کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە "ئێران‌وایەر"ی وت: "شەوی ڕابردوو ١٠ی گوڵانی ١٤٠١، ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، هێرشیان کردۆتەسەر ماڵی سەلاح سەورخی و بەبێ ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکان و بڕیاری دادگا دەستگیریان کردووە. هێزە ئەمنییەتییەکان دوای دەستگیر کردنی بەرێز سورخی، ماڵەکەیشیان پشکنیوە و جگە لە مۆبایل و لاب‌تۆب، دەستیان بەسەر بەڵگەنامە و بەشەێک لە کتێبخانەکەیشی‌دا گرتووە."

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، سەلاح سورخی، پێش دەستگیر کردنی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ جارێکی‌تر لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتی سەقزەوە دەستگیر و دوای سێ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

ئەو لە پێوەندی‌دا بە هۆکاری دەستگیر کردنی ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایانەوە لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتی سەقزەوە بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "بەرپرسی پۆلیسی ئەمنییەتی سەقز دوای دەستگیر کردنی سەلاح سورخی، پێی‌وتبوو کە بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە لە ناڕەزایەتییە نایاساییەکانی مامۆستایان‌ لە بەردەم ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی سەقزدا بەشداری بکات ئەگینا دەستگیر و لە دژی دۆسییەی ئەمنییەتیی ساز دەکرێت."

ئەم سەرچاوە نزیکە لە بنەماڵەی سورخی لە درێژەدا ئەوەیشی زیاد کرد: "بەڵام بەرێز سورخی لە وڵام‌دا بە بەرپرسی پۆلیسی ئەمنییەتی سەقز، سەرباری بەرگری کردن لە داخوازییە یاساییەکانی مامۆستایان، جەختی لەسەر ئەوە کردبوەوە کە لە داهاتوویش‌دا لە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشین‌کراودا بەشداری دەکات."

شایانی باسە کە سەلاح سورخی، پێنج‌شەمەی ڕابردوو، حەوتی گوڵانی ١٤٠١ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقزدا، بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ئەم شارە بانگهێشت کرابوو.

دەستگیر کردنی ئەرم چالاکە پیشەییەی مامۆستیان لە حاڵێک‌ دایە کە "شوورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران" لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی بانگەوازێکەوە داوایان لە مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشین‌کراوی ئێران کردووە کە سەر لە بەیانیی ڕۆژی ١١ی گولانی ١٤٠١، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، لە بەردەم ئیدارەی گشتی ناوەندی پارێزگاکان و ئامووزش و پەروەرشی هەموو شارەکانی ئێران‌دا گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە بەرن.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

پێج مامۆستا لە لایەن نوێنەری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت کران

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
پێج مامۆستا لە لایەن نوێنەری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت کران