close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پەرلەمانتارێک؛ خەڵک هیچی بۆ نەماوەتەوە و بەس بە نەفرەتمان دەکەن

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پەرلەمانتارێک؛ خەڵک هیچی بۆ نەماوەتەوە و بەس بە نەفرەتمان دەکەن

"جەلیل ڕەحیمی جەهان‌ئابادی"، نوێنەری خەڵکی تۆرەبتی جام لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی، خەڵک هیچیان بۆ نەماوەتەوە و لە هەموو شوێنێک تەنیا بە نەفرەتمان دەکەن.

جەهان‌ئابادی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی گوڵانی ١٤٠١ وتارێکی لە پەرلەمان پێشکەش کرد و وەک کاردانەوە بەرامبەر بە بڕیاری دەوڵەت بۆ لابردنی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی لە بودجەدا وتی، "چەندین ساڵە بڕی یارانەی هاوڵاتیان ٤٥ هەزار و ٥٠ تمەنە، بەڵام لەم ساڵانەدا بەهای کامە کاڵا وەک خۆی ماوەتەوە؟ با وای دانێین یارانەی ئارد دەدەن بە خەڵک، ئەی یارانە بۆ کاڵاکانی دیکە چ لێدەکەن؟"

ئەو پەرلەمانتارە لە بەردەوامیی قسەکانی دا وتی، "خەڵک هیچی بۆ نەماوەتەوە، لەم ڕۆژانەدا دەچین بۆ هەر شوێنێک بەس بە نەفرەتمان دەکەن. دەوڵەت توانای بەڕێوەبردنی وڵاتی نییە و پەرلەمان لە کاتی وادا دەبێت دەستێوەردان بکات نەک وتار بدات."

جەهان‌ئابادی وتیشی، "چۆن دەتوانین بە بەهانەی جەنگی ئۆکراین ئارد لە خەڵک بستێنینەوە؟ ئەم خەڵکە پێشتر ئیرەیان بە ئۆتۆمبێل و ماڵی هاوڵاتیان لە وڵاتانی دراوسێ دەبرد، ئەمڕۆکە دەبێت ئیرەیی بە نان خواردنیشیان بکەن؟ مەگەر لە ئەفغانستان و عێراق جەنگ ڕووی نەدا؟ بەو هەموو شەڕەشەوە بەهای پارەکەیان چەندە دابەزیوە؟"

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای بەرهەمە جیاوازەکانی گرێدراوی ئارد لەوانە نان، شیرینی و ماکارۆنی بەڕادەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە و بەهای برنج و هەندێک دانەوێڵەی دیکەش بۆ زیاتر لە ١٣٠٪ی جاران زیادی کردووە.

لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی ئێراندا، "حەسەن ئەرکانی"، نوێنەری خەڵکی نەیشابووریش ڕەخنەی لە بەرنامەی دەوڵەتی "ئیبراهیم ڕەئیسی" بۆ گران کردنی بەهای نان گرت.

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

مانگرتن لە خوێندگاکانی مەریوان و کرماشان بۆ پشتگیریی مامۆستایانی دەستگیرکراو

۱۸ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مانگرتن لە خوێندگاکانی مەریوان و کرماشان بۆ پشتگیریی مامۆستایانی دەستگیرکراو