close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لە هەفتەیەکدا ١٨ زیندانیی بەلوچ لەسێدارە دراون

۲۱ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە هەفتەیەکدا ١٨ زیندانیی بەلوچ لەسێدارە دراون

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠١، چوار زیندانیی بەلوچ لە زیندانی زابۆل لەسێدارە دران، بەمەش ژمارەی ئەو زیندانیانەی لە هەفتەی ڕابردوودا لە بەلوچستان لەسێدارە دراون گەیشتە ١٨ کەس.

"کەمپەینی چالاکانی بەلوچ" ڕایگەیاند ئەمڕۆ هەواڵی لەسێدارەدانی ""ئیسماعیل زاروزهی"، "ئەمینوڵا بەراهوویی"، "سەنائوڵا بەهادورزهی" و "ڕەسام پوودینە"ی ڕاگەیاند.

تۆمەتی یەک لەو سێ زیندانییە "کوشتنی بەئەنقەست" و سێ زیندانییەکەی دیکە "بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە" ڕاگەیەندراوە.

"مەولەوی عەبدولحەمید" پێشنوێژی شاری زاهدان لە وتارەکانی نوێژی ڕۆژی ڕابردوودا ڕەخنەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سزای سێدارە گرت و وتی یاسای سزادانی ئێران پێویستیی بە پێداچوونەوەیە.

پێشنوێژی زاهدان وتیشی: "ئێمە لەسەر ئەم باوەڕەین کە زۆربەی یاساکانی سزادان لە ئ؟ێران بەپێی شەڕعی ئیسلام نییە، گۆڕانی ئەو یاسایانە لە بەرژەوەندیی خەڵک و حکومنەتیش دایە."

ڕۆ دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، ١٢ زیندانیی دیکە لە زیندانی ناوەندیی زاهدان لەسێدارە دران.

 ٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ ڕێکخراوی "لێبوردنی نێودەوڵەتی" لە ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە "سزای سێدارە"دا ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە بۆ ئێستا زیاترین سزای سێدارەی جێبەجێ کردووە لە هەموو جیهاندا.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە درابوو، کە کۆماری ئیسلامی لەساڵی ٢٠٢١دا لانیکەم ٣١٤ کەسی لەسێدارە داوە و لەو ڕووەوە لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا یەکەمە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هەشت زیندانی لە ئێران مەترسیی پەنجەبڕینەوەیان لەسەرە

۲۱ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هەشت زیندانی لە ئێران مەترسیی پەنجەبڕینەوەیان لەسەرە