شەوی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١، تەلاری بەڕێوەبەریی "ناوچەی تایبەتی پارس بۆ بەرهەمهێنانی وزە" لە شاری عەسەلویە بەدەستی چەند کەسی نەناسراو بە ئەنقەست ئاگر دراوە.
ئاژانسی هەواڵی "فارس" لەسەر زاری بەرپرسێکی ناوچەی تایبەتی پارسەوە بۆ بەرهێمهێنانی وزە لە عەسەلویەوە نووسیویەتی، شەوی ڕابردوو چەند کەسێک بەدزیەوە خۆیان گەیاندۆتە نزیک تەلاری بەڕێوەبەری و بە هەڵدانی مادەی تەقەمەنی تەلارەکەیان ئاگر داوە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەوە چەندەمین جارە کە دامەزراوەکانی تایبەت بە وزە و ئێنرژی لە ئێران ئاگر دەدرێن.
ڕۆژی ١٧ی ڕەشەمەی ساڵی پار، ١١ ئۆتۆمبێل لە دەوروبەری کارگەی پێترۆشیمیی شاری ماهشەهر لەلایەن چەند کەسی نەناسراوەوە ئاگر دران.
هەروەها چەندین پاڵاوگە، کارگەی پێترۆشیمی و سایتی وزە و نەوتی دیکە لە ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کۆنیی کەرەسەکانیان ئاگریان گرتووە.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوە نافەرمییەکان هۆکاری ئەو ڕووداوانە دەگەڕێننەوە بۆ هێرشی سایبێری.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە