بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی "هەنگاو"، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، کە وەک هەنگاو نووسیویەتی دەنگەکەی لە هەمووی ئەو ناوچەیە بیستراوە، ئۆتۆمبێلەکەی سوپای پاسداران بە تەواوی تێکشکاوە و ژمارەیک پاسداریش کوژراون و برینداربوون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، کە ٤٠ خولەک پاش تەقینوەکە ئامبولانسێک و ئۆتۆمبێلێک لەجۆری "تۆیۆتا" خۆیان گەیاندۆتە شوێنی ڕووداوەکە و کوژراو و بریندارەکانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ.
هەنگاو نووسیویەتی، پاش ١٥ خولەک لەو ڕووداوە، تەقینەوەیەکی دیکە لەو ناوچەیە ڕوویداوە و دوابەدوای ئەو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپا دەستی کردووە بە گەڕان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا.
تاکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کامە لە ڕاگەیەندنەکانی سوپای پاسداران کاردانەوەیان نەبووە بەرامبەر بەو هەواڵە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە